ئاب 03, 2024 08:02 Asia/Tehran

لەدوای پەرەسەندنی بارگرژیەکانی ناوچەو نیگەرانیە ئاسایشیەکان زۆر لە هێڵە ئاسمانیە نێونەتەوەییەکان، فڕینەکانیان بەرەو خاکی داگیرکراو هەڵوەشاندۆتەوە.

میدیا زایۆنیستەکان ئاشکرایان کرد کە زۆرترین فڕینە نێونەتەوەیەکان بەرەو خاکی داگیرکراو پەکیان کەوتوەو لۆفت هانزا"و ئەیرباڵتیک و فلای دوبەی و دێڵتاو یۆنایتد ئەیرلاینزو ئوتریش ئەیرلاینزو هێڵە ئاسمانیەکانی بڕوکسێل و بریتیش ئەیروەیزو ئەیرئیندیا بۆوێنە لەو هێڵە ئاسمانیانەن کە تاکوو ئێستا سەرجەمی فڕینەکانی خۆیان بەرەو خاکی داگیرکراو لەلایەن زایۆنیستەکانەوە هەڵوەشاندۆتەوە.

گروپی لۆفت هانزا کە بریتی لە سویسراو بڕوکسێل و ئۆتریش و یوروگێنزە، ڕایگەیاند کە سەرجەمی فڕینەکانی لە خاکی داگیرکراوو بەرەو ئەو خاکە هەڵوەشاندۆتەوە.

یونایتێد ئەیرلاینز"یش ڕایگەیاند کە فڕینەکانی بەرەو خاکی داگیرکراو هەڵپەساردوەو هێڵی ئاسمانی دێڵتاش بەرلەمە ڕایگەیاندبوو کە فڕینەکانی نێوان نیۆیۆرک و تلاویڤی ڕاگرتوە.

نیۆیۆرک تایمزیش لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە هەژدە فڕینی نێونەتەوەیی بەرەو فڕگەی بین گۆریۆن" هەڵویشێندراونەوە.

کۆمپانی إرۆکەوانی ئیتای ئیتالیاش لە ڕاگەیاندراووێک دا ڕایگەیاند کە پڕۆتزەکانی بەرەو خاکی داگیرکراو پەکیان خراوە.

ماڵپەڕی "جی تی پی "ش ڕایگەیاند کە بەهۆی ترسی زایۆنیستەکان لە پەرەگرتنی بارگرژیەکان حەفتا هەزارزایۆنیست خەریکی چۆڵکردنی خاکی داگیرکراون.

سەرپەیڤ