کاردانەوەی نووسینگەی نەتانیاهو بە بەیاننامەی سێ قۆڵیی سەبارەت بە ئاگربڕی غەززە
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە کاردانەوە بە بەیاننامەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی قەتەر، میسر و ئەمریکا سەبارەت بە غەززە، ڕایگەیاند؛ ئەو رژیمە، تیمی وتووێژکاری بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی ١٥ی ئاگۆست دەنێرێتە شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستان.
نووسینگەی "بێنیامین نەتانیاهو" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا و لە کاردانەوە بەو بەیاننامە، ڕایگەیاند؛ ئامانج لە ناردنی تیمی وتووێژکار، یەکلاکردنەوەی وردەبابەتەکان و تاووتوێی جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی شیمانەیی بۆ ئاگربڕە.ناوبژیوانانی دانوستانی نێوان رژیمی زایۆنی و خۆڕاگریی فەلەستین بریتی لە؛ ئەمریکا، قەتەر و میسر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند؛ ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە غەززە و ئازادکرانی بەدیلگیراوان تۆکمەکراوەو دەبێ بێ هیچ دواکەوتنێک، یەکلا بکرێتەوە. ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاندووە کە تەنیا وردەبابەتەکانی ڕێککەوتنەوەکە ماوەو دەبێ کاری لەسەر بکرێ.بەپێی ئەو بەیاننامە، ناوبژیوانان پاش چەند مانگ هەوڵدان ئێستا دەیانەوێ پێشنیاری یەکجاریی بخەنەبەردەست حەماس و ئیسرائیل. ئەو وڵاتانە داوایان لە حەماس و رژیمی زایۆنی کرد دانوستانەکان لە دۆحەو یان قاهیرە دەس پێ بکەنەوە هەتا لە ماوەی حەوتەیەکدا، دوا وردەکارییەکان یەکلا بکرێنەوەو بخرێتە بواری جێبەجێکردن. لە دە مانگی ڕابردوودا نەتانیاهو هەرجارەو بەبیانوویەک دانوستانەکانی ئاگربڕی تێکداوە.