ئاب 10, 2024 13:09 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە چەند ڕاگەیاندراودا ڕایگەیاند کە ٦ بنکەی زایۆنیستەکانی کردۆتە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان لە چەند ڕاگەیاندراودا ڕایگەیاند کە بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین و لەوڵامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان بۆسەر شارۆچکەو گوندەکانی باشوری لوبنان شەش بنکەی ئەو ڕژیمەی داوەتە بەر هێرش.

لە یەکەم راگەیاندراوی حیزبوڵڵادا وتراوە کە کۆگەی چەکدارانی زایۆنیستی لە دەوری بنکەی مەتەڵەی بە مووشهک کوتاوەو لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەش دا ڕایگەیاندوە کە خەباتگێرانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بنکەی فەرماندەرایەتی تیپی ٧٦٩ی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەیان لە پادگانی کریات شمونە بە کاتوێشا کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە سێهەم ڕاگەیاندراوی دا دەڵێ کە بەهۆی ژومارەیەک خۆفڕی تێکدەرەوە بنکەی فەرماندەرایەتی گوردانی ساحێلیەی تیپی حەربی ئەرتەشی زایۆنیستەکانی لە دەڤەری لیمان کردۆتە ئامانج و لە چوارەم و پێنجەم ڕاگەیاندراویشی دا وتویەتی کە بنکەی فەرماندەرایەتی هەمان تیپی لە پادگانی کریات شمونە بە مووشهکی فەلەق وەبەر هێرش داوە.

هەر حیزبوڵڵا ڕایگەیاندوە کە شوێنی جێگیربوونی زایۆنیستەکانی لە منارە بە چەکی شیاو کردۆتە ئامانج و لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەش دا ڕایگەیاندوە کە بنکەی چەکداری سماقەی لە تەپۆڵکەکانی کەفەرشوبای داگیرکراو وەبەر موشەک داوەو پێکاویەتی.

سەرپەیڤ