ئاب 25, 2024 12:36 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی رابردوو ڕاپۆرتیان دا کە ژمارێک خۆپیشاندەر لە چەن شاری فەلەستینی داگیرکراو دیسان خوازیاری واژۆ کرانی ڕێککەوتننامە لەگەڵ خۆڕاگریی حەماس بوون سەبارەت بە مامەڵەی دیلبەدیل.

بنەماڵەی ئەسیرانی زایۆنی ئێوارەی شەممە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنییان تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵ بۆ تێکشکاندنی دانوستانەکانی دیلبەدیل لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە دەدات لە ڕێگای دانانی مەرجی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە لە میحوەری فیلادێلفیا کە لە نێوان کەرتی غەززە و میسردا هەڵکەوتووە.

بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی جەختیان کرد: هێشتا گەڕاندنەوەی ئەسیرانمان گونجاوە و ئێمە دانوستانی قاهیرە بە دوادەرفەت دەزانین بۆ ئەم مەبەستە.

ئەم بنەماڵانە راشکاوانە نەتانیاهوویان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بایەخ بە گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوان نادات و تا ئێستا لە بەر سیاسەت و کردەوەکانی  ئەو دەیان کەس لە گیراوانی زایۆنی کوژراون. 

سەرپەیڤ