ئاب 31, 2024 11:56 Asia/Tehran

خەڵکی یەمەن ئەمڕۆش دیسانەوە خۆپیشاندانێکیان بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و بۆ شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە بەڕێوە برد.

خۆپیشاندانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی خەڵکی یەمەن لە زۆرتر لە ٨٠ گۆڕەپانی پارێزگەی سەعدەو دەوروبەری بەڕێوە چوو.

لە سەنعاش خۆپیشاندانێک بەئاراستەی وڵام بە بانگەواز بۆ یارمەتی دانی گەلی فەلەستین بەڕێوە چوو، هاوکات چەند خۆپیشاندانی هاوچەشنیش لە پارێزگەکانی وریمەو مارب و چەند دەڤەرێکی پارێزگەکانی عومران و ئاپ و تەعزو حوججەو زەمارو محویت بەڕێوە چوو.

ئەم خۆپیشاندانانەی خەڵکی یەمەن لەماوەی ٤٧ هەفتەی ڕابردوودا بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەزەی ژێر سایەی شەڕ بۆ ژینۆسایدکردنەکەیان بەڕێوە چوو خۆپیشاندەرەکان لەو هەڵوێستە نارەزایەتیەیان دا دروشمی یارمەتیمان بۆ غەزەو مزگەوتی ئەقسا ئەرکی سەرشان و جیهادە"یان دا.

خەڵکی یەمەن لەکاتی دەسپێکی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزە خۆپیشاندانێکی زۆریان بۆ لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین و شەرمەزارکردنی کردەوەی داگیرکەرانیان بەڕێوە برد.

سەرپەیڤ