برینداربوونی ٦ زایۆنیست لەمیانەی دوو هەڵمەتی شەهادەتخوازانه لە ئەلخەلیل
ڕادیۆی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست ڕایگەیاند کە لەمیانەی دوو تەقینەوەی جیاجیا لە شارۆچکەکانی گوش و عتیسوون و کرمی تسووری باکوری خەلیل شەش شارۆچکەنشین بریندار بوون.
ڕژیمی داگیرکەر لەدوای ئەو دوو هەڵمەتە بازگەکانی خەلیل و بەیت لەحمی بەتەواوی داخستن و جبەخانەو چەکدارێکی زعرتری بەڕێ کردە ئەو ناوچانەو گولەی تیشک پژێنیشی لەئاسمانی ئەو دەڤەرەدا هەڵکرد.
هەواڵدەری شەهاب چەند وێنەیەکی لەچرکەساتی تەقەی چەکدارانی زایۆنیست لە شۆفیرە فەلەستینیەکانی نێو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان لە شارۆچکەی "گوش عتیسوون"ی باکوری خەلیل بڵاو کردەوە.
بەپێێ هەواڵی میدیا زایۆنیستەکان تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بەئامانجی کێشانی چەکدارانی داگیرکەربۆنێو ئەو بۆسەو تەقەلێکردنیان بەڕێوە چوە کە لەئاکامی دا دوو زایۆنیست بریندار بوون.
کەناڵی تیلگرامی سابرین نیوزیش ڕایگەیاند کە فەرماندەری تیپی عیتسیونی ئەو ڕژیمەش بریندار بوەو هاوکات ڕاشگەیەندراوە کە زایۆنیستێک لە باکوری خەلیل کوژراوەو لە شارۆچکەی کرمی تسووریش لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێل شەش زایۆنیست بۆوێنە چەند چەکداربریندار بوون.