سەرۆک پارلەمانی لوبنان :نتانیاهۆ بە دوای دابەشکردنی ناوچەیە
سەروک پەرلەمانی لوبنان وێڕای وشداری دان لەحاند شوێنهاتەکانی کەوتنی کەرتی غەززە بۆ ئومەتی عەرەبی وئیسلامی وتی کە سەروک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی لە هەوڵ دایە بۆ دابەشکردنی ناوچە .
نەبیە بڕی لە وتەگەلێکدا بە بۆنەی چلوشەشەمین ساڵڕۆژی ون بوونی ئیمام مووسا سەدر و هاوڕێیەکانی وتی بە بێ گەڕانەوەی ئیمام مووسا سەدر و 2 هاوڕێیەکەی ەیچ جورە ڕێککەوتن و ئاشتییەک ناکرێت ناوبراو سەبارەت بە پەلامارەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر لوبنان وتی ئەو شتەی لە باشوور خەریکە ڕوو دەدات تەنیا ڕووداوێک نیە بەڵکوو دەسدرێژکاریەکی گەورەیە لە لایەن ئیسرائییلەوە .
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتیشی ئێمە پێێبەندی ئەو بنەمایەین کە ڕژیمی زایونیستی نەگریسە و دان و ستان لە گەڵی قەدەغەیە . ناوبراو سەبارەت بە شەڕی غەززە وتی کابینەی نتانیاهۆ هەر هەوڵێک بۆ ڕاگیرانی شەڕ لەناو دەبات . نتانیاهو خەریکی جێ بە جێ کردنی یاسای قەلاچوی غەیرە جووەکانە کە بواری بە دی هێنانی ئایدولوژیای لەناو بردنی نەتەوەی فەلەستین فەراهەم دەکات .
نەبیە بڕی وتی جەنگی ڕەگەز پەرەستانەی کابینەی نتانیاهو دژی غەززە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ داسەپاندنی ڕاستیە نوێیەکانی جوگرافیایی لە ناوچە . ئەگەر غەززە بڕوخێت ڕوخاندنێکی پڕ هەرا و هوریا بۆ ئومەتی عەرەبی لە بواری ئاسایشی نیشتمانی؛ فەرهەنگی، مێژوو و سنوورە جوگرافیاییەکان دەبێت .