هێزە چەکدارەکانی یەمەن: گەمییەکمان لە دەریای سوور کردە ئامانج
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە بە مووشەک و درۆنی جەنگی هێرشیان کردۆتە سەر گەمییەک کە لە دەریای سوورەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆیشت.
یەحیا سەریع وتیشی: گەمییەک بە ناوی (BLUE LAGOON I)ـمان لە دەریای سووردا بە مووشەک و درۆنی جەنگی راستەوخۆ پێکاوە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کۆمپانیای خاوەنی ئەم گەمییە یاسای قەدەغەی چوونە نێو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراوی بنپێکردبوو، وتیشی: ئەم هەڵمەتە بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی یەکە مووشەکی، دەریایی و ئاسمانییەکان جێبەجێ کرا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: دیسان وشدار دەدەین بە هەموو ئەو کۆمپانیاگەلەی کە لە گەڵ دوژمنی زایۆنی مامەڵە و سات و سەودایان هەیە کە گەمییەکانیان بە تێپەڕین لەو ناوچانەی هەڵممەتی دەریاییان بۆ ڕاگەیەندراوە ، بە بێ سەرنجدانی ئەوەی بەرەو کام لا دەڕۆن، دەکرێنە ئامانج. سەریع لە کۆتاییدا وتیشی: هەڵمەتەکانی ئێمە لە پێناو پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و خۆڕاگریی ئازایانە و بوێرانەیان تا کۆتایی هاتنی دەسدرێژی و هەڵگیرانی گەمارۆکانی سەر خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەردەوام دەبێ.