دەست لەکار کێشانەوەی فەرماندەرانی ڕژیمی زایۆنیست مۆتەکەیەکی ترسناک بۆ نەتانیاهۆ
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیست وێڕای ئاماژە بە دەسپێکی واز لەکار هێنانی فەرماندەرانی ئەرتەشی ڕژیمەکەیان ئەو بابەتەیان بە خەونێکی ترسناک بۆ نەتانیاهۆ پێناسە کرد.
میدیا عیبریەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرماندەری چەکدارانی وشکانی ئەرتەشی زایۆنیست نامەی دەستلەکار کێشانەوەی خۆی داوەتە کاربەدەستانی ڕژیمەکەی ڕایانگەیاند کە ئەو ڕوداوە لەڕاست دا بەواتای بوومەلەرزەیەکە لە ئەرکانی گشتی ئەرتەشی ڕژیمەکەیان دا.
ماوەیەکی کەم بەر لە ڕاگەیاندرانی بڕیارەکەی یوسی شارئیل"ی فەرماندەری یەکەی سیخوڕی ٨٢٠٠ی زایۆنیستەکان بۆ وازهێنانی لە پۆستەکەی میدیا زایۆنیستەکان دوێنێ ڕایانگەیاند کەتامیر یەدعی فەرماندەری چەکدارانی وشکانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە، بەرپرسی پۆلیسی ناووچەی باکوری فەلەستینی داگیرکراویش ڕایگەیاند کە خۆی خانەنشین دەکا.
شوکی تاکوشای بەرپرسی پۆلیسی ناووچەی باکوری خاکی داگیرکراو ڕایگەیاند کە بەنیازە وازبێنێ لە خزمەتی پۆلیس و ئەوەش بەپێی میدیا زایۆنیستەکان نیشاندەری ناکۆکیە لەئاستی باڵای ئەرتەشی ئەو ڕژیمەدا.
لەلایەکی دیکەوە ئیسحاق بریکی سەرتیپی پاشەکەوتی ئەو ڕژیمە وێرای ڕەخنە لە سیاسەتی شەڕخوازانەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە پێداگری ناوبراو لەسەر هەڵوێستەکەی سەبارەت بە هێڵی فیلادلفیا دەبێتە هۆی ئەوەی کە چەکدارو گیراوێکی زۆرتری ئەو ڕژیمە لە غەزە گیانی خۆیان لەدەست بدەن.