ئه‌یلوول 08, 2024 12:10 Asia/Tehran

خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەی زایۆنییەکان لە پێناو داخوازی واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئێستایش بەردەوامە.

ژمارێکی زۆر لە شارۆچکەنشینانی زایۆنی شەوی رابردوو خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەیان لە فەلەستینی داگیرکراودا بەڕێوە برد. ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزاییانە گەورە و بەربڵاوە لە لایەن شارۆچکەنشینانی زایۆنییەوە و لە دوو شاری حەیفا و تلاڤیڤ بەڕێوەچوو. زایۆنییە ناڕازییەکان لەم خۆپیشاندانانەدا خوازیاری وەبن گوشار نرانی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و کابینەکەی بوون بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی دیلبەدیل لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە خێرا واژۆ بکرێ.پێشتریش فەلەستینی داگیرکراو بە جاران خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەی لەو چەشنەی لە لایەن شارۆچکەنشینانی زایۆنییەوە بە خۆ بینیبوو. 

سەرپەیڤ