ئه‌یلوول 11, 2024 11:23 Asia/Tehran

خۆپیشاندانی شەوانەی زایۆنیستەکان بەدژی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمە داگیرکەرەکەی قودس لەبەردەم وەزارەتی شەڕی ئەو ڕژیمە لە تلاویڤ دەستی پێکرد.

ناڕازیە زایۆنیستەکان لە خۆپیشاندانەکەی شەوی ڕابردووی خۆیان دا خوازیاری ڕوخانی کابینەکەی ئەو ڕژیمەو گۆڕینەوەی دیل و گیراوە فەلەستینی و زایۆنیەکان بوون.

لەکاتێکدا کە ئەو خۆپیشاندەرە ناڕازیانە خوازیاری ڕێککەوتنی ڕژیمەکەیانن لەگەڵ حەماس لەپێناو گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان، نەتانیاهۆ کە لە دادگایی کرانی خۆی بەتۆمەتی گەندەڵی لەدوای کۆتایی شەڕ دڵنیایە کۆسپ دەخاتە سەر ڕێگەی هەرچەشنە ڕیککەوتنێک و چەندین خولی وتووێژی لە قەتەرو میسر تووشێ شکست کردوە.

دژایەتی نەتانیاهۆ لەگەڵ ئاگربڕ لە کەرتی غەزە و ئەگەری دەستڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکانی لەنێو بردوەو ئەوەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاوی بنەماڵەکانیان لە خاکی داگیرکراو.

لەدوای دۆزرانەوەی تەرمی شەش گیراوی زایۆنیست لە کەرتی غەزە شەپۆلێکی نوێ لە خۆپیشاندان بەدژی نەتانیاهۆ و کاربەدەستە توندئاژۆکانی ئەو ڕژیمە لە خاکی داگیرکراو سەری هەڵداوەتەوە.

سەرپەیڤ