ئەندامی کنیسێت"ی ڕژێمی زایۆنی : ستراتژیەکی ڕوون و دیاریکراومان لە غەززە دا نیە
ئەندامی کۆمسیۆنی پێوەندی دەرەکی و ئاسایشتی کنیسێت ی ڕژێمی زایۆنی لە بە ئەنجام نەگەیشتنی کار و کردەی سوپای ئەم ڕژێمە لە غەززە هەواڵی دا و دانی نا بە شکستی سوپای ئیسرائیل لە غەززە .
"عامیت هالیوی" بە دان نان بە شکستی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل گوردانێکی حەماس وتەنانەت گروپێک لە حەماسی لە شاری ڕەفەح شکست نەداوە. ئەمەکە سوپا لە کوشتنی دوو هەزارهێزی حەماس لەم شارە قسە ئەکات، بەگشتیی هەڵە وبێ پایە وبنەڕەتە.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل دوای چەند مانگ تەنیا بەشێکی زۆرکەم لە تونیلەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەشاری ڕەفەحی لەناو بردووە.ئەندامی کۆمسیۆنی پێوەندی دەرەکی وئاسایشتی کنسێت وتی: ئیسرائیل لەگەڵ لەناوبردنی حەماس وتیکشکاندنی مەودای زۆر زۆرە. ناوبراو وتیشی ڕێکاری سوپالە بەرامبەر تونیلەکانی حەماس نابیتە هۆی شکستیان . ستراتژیایەک لەئارادانیە وچووینەتەناو تۆنیلێک کە کۆتایی نیە .