ئەمریکا لە فەلەستین هاودەستی دڕندەکاری دوژمنی زایۆنیستە
سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە فەلەستین هاودەستی دڕندەکاری دوژمنی زایۆنیستە لە قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوان
سەید عەبدولمەلیک حوسی هەڵوێستی خەڵکی موسوڵمان بەرامبەر بە دڕندەکاری ژینۆسایدکردنی گەلی فەلەستینی بە هەڵوویسطێکی شەرمەزارانە ثێناسە کردو وتی دوژمنی داگیرکەر درێژە دەداتە ئاوارە فەلەستینیەکان و خێوەتەکانیان ئەویش بە کەڵکوەرگرتن لە بۆمبی کارەساتباری ئەمریکی و لەو شوێنانەی کە بە دڵنیاو هێور ڕایگەیاندبوون و بەڕاشکاوی وتی لەدوای یازدە مانگ دەستدرێژکاری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر کەرتی غەزە هیچ چەشنە جموجووڵێک نە بە ناوی ڕۆژئاواخوازی ونیشتمان پەروەری و نە بەناوی سیاسی تاکوو ئێستا بەدی نەکراوەو هیچ شتێک خەڵکی موسوڵمان بەرەو ڕەچاوکردنی هەڵوێستێکی هەمەلایەنە نەبردۆتە پێش.
سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی هەڵوێستی چەند حکومەت و ڕژیم و سەرۆکێکی ڕۆژئاوایی هەڵووێستی هاودەستینە لە گەڵ دوژمنی زایۆنیست و هاریکاری لەگەڵ ئەو دوژمنە بەئامانجی کردنە ئامانجی گەلی فەلەستین.
حوسی وتیشی ئەمریکیەکان هاودەستی سەرجەمی ئەو ڕوداوانەن کە لە فەلەستین ڕوو دەدەن و هاوبەشێ دوژمنی زایۆنیستن و بەرەیەکی هاوبەسێ ئەمریکی زایۆنیستی هاتۆتە ئاراوە و بێتوو ڕۆڵی ئەمریکا ئەو ڕژیمە نەبوایە تا ئەم ئاستە دڕندەکاری بۆ نەدەکراو کاری دوژمنکارانەی بەڕێوە نەدەبرد، کەچی ئەوەتا خۆی وەک نێوبژیوان دەناسێنێ.