نتانیاهۆ وەزیری شەڕ لادەبات
مێدیاکانی ڕژیمی زایونیستی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپوڕتیان دا بە سەرنج بە بڕیاری ئەو ڕژیمە بۆ توند کردنەوەی بارگرژی لە گەڵ حزبوڵڵا لە باکووری لوبنان بە ئەگەری زۆر بنیامین نتانیاەو وەزیری شەڕی نەیاری سیاسەتەکانی لادەبات و کەسێکی دیکە دادەنێت.
ڕادیو تەلەفیزیونی ڕژیمی زایونیستی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە نووسینگەی بنیامین نتانیاهو سەروک وەزیرانی ئەو ڕژیمە ڕاپوڕتی دا یواو گاڵانت وەزیری جەنگی ڕژیکمی زایونی بەم زووانە لە لایەن نتانیاهوەوە لە سەر کار لادەبرێت و" گەدعون ساعر " بەربژێری جێنشینی ئەوە . سەرچاوە ئاگادارەکان بە مێدیاکانی ڕژیمی زایونیستیان وتووە لە وتووێژەکاندا ڕوانگەکان سەبارەت بە جێنشینی ساعر لە گەڵ گاڵانت زور لەیەک نزیک بوونەتەوە بە و حاڵەش نووسینگەی نتانیاهو بوونی ڕێکەوتنی ڕەت کردوەتەوە .
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە پەیوەست بوونی گەدعون ساعر ئەندامی کەنیست بە حکومەت و کابینەی نتانیاهو ئەگەری چانسی ناوبراو بۆ مانەوەی لە دەسەڵات تا ساڵی 2026 گەرەنتی دەکات لە هەمان پێناودا ئیتمار بن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخویی ڕژیمی زایونیستیش وتی کاتی دەر کردنی یواو گاڵانت وەزیری شەڕ لە کابینە گەیشتووە . چەن مانگە کە نتاینیاهو و گاڵانت لە سەر چونیەتی شەڕ و بڕێک لە پرسەکانی وەکوو چونیەتی هاوکاری لە گەڵ حزبوڵڵا و مانەوە لە میحوەری سەلاحدین و گوڕینەوەی گیراوەکان ناکوکیان هەیە و بە هوی دۆخی جەنگی ؛ نتانیاهو ئەو ماوەیە سەرەڕای ئاشکرا بوونی ناکوکیەکان و هەڕەشەکان ناوبراوی لە پوستەکەی هێشتووەتەوە .