ئه‌یلوول 28, 2024 16:32 Asia/Tehran
  • مۆقتەداسەدر: ماڵ ئاوا، هاوڕیی

چەند دەقە دوای دەرکرانی بەیاننامەی ڕەسمی حیزبۆڵڵای لوبنان لەبارەی شەهادەتی سکرتێری گشتیی ئە وحیزبە، ڕێبەری لایەنی نیشتمانی شیعەی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکرد

مۆقتەداسەدرڕێبەری لایەنی نیشتمانی شیعەی عێراق بەیاننامەیەکی بەبۆنەی شەهادەتی سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلانووسیی : ماڵ ئاوا ئەی دوست وهاوڕێ ڕێگای خۆڕاگری.مۆقتەدا سەدرنووسیی: لە خوا داوادەکەم لەگەڵ شەهیدانی تری خۆڕاگری لەتەنیشتی پیغەمبەرد.س، ئیمام عەلی ع، وئیمام حسێن دیداربکات . ئەو بەعیزەت وسەربەرزی ژیا وبەسەربەرزیشەوە شەهید بوو. حیزبۆڵلا ئەمڕٶ شەممە لە بەیاننامەیەکدا تەئیدی کرد کە سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی ئەم بزوتنەوەیە لە پەلاماری جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحیەی باشووری بەیروت شەهیدبووە. سوپای ڕژێمی زایۆنی پاشنێوەڕووی هەینی ناوچەیەکی ئاوەدان لە زاحیەی باشووری بەیروتی دایە بەر پەلامار . ئەم پەلامارە سەرباری شەهیدبوون وبرینداربوونی دەیان لوبنانی ، زۆرجێگایشی کاول وخاپورکرد.  

 

 

سەرپەیڤ