ئه‌یلوول 30, 2024 11:16 Asia/Tehran
  • سێنارێوی گوێزرانەوەی ستراتژیای شکستی

ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەغەززە هەتا لوبنان سێنارێوی قەڵاچوو، پشتینەی ئاگرین وپڕۆپاگەندەی ساختە ودرۆئینی بۆ گواستنەوەی ستراتژیای شکستی خۆی لە بەرامبەر خۆڕاگری وئیرادەی خەڵکی ڕاوەستاولەبەرامبەرنەیزە وشەڕ، ئەویش لە یەکێ لە توندوتیژترین پەلامارە ئاسمانیەکان وبۆمبارانی دڕندانەی خۆی بۆسەرناوچەگەلێک لە لوبنان ، دوپات دەکاتەوە

لەم پێوەندیەدا ئامیلی تریپ بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەریتانیایی : ئیروئایرز" کە تێکەڵچوونەکان رەسەد دەکات ، بەگیڕانەوە لە سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کەهەڕەشەلە لوبنان دەکات وترس وتۆقان دەخاتە ناودڵی خەڵکەوە ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل زیاترلە١٦٠٠ ئامانجی لەلوبنان داوەتە بەر پەلامار، لە حاڵێکدا کە ئەم ڕێژە لە شەڕەکانی سەدەی بیست ویەکەم پیشینەی نەبووە. سەرۆکی ئەرکانی سوپای داگیرکارهیرتزی هالیوی؛ هەروەها لە درێژەی هەڕەشەکانی خۆی بۆ بەردەوامکرانی تەشەنای ئاڵوزی لە سەرانسەری لوبنان ، لەلایەن خۆی وکاربەدەستانی تری ئیسرائیلی هەڕەشەی کردکە ئۆپراسیۆن بەهەموو تواناوە دوپات دەکاتەوە .  بەپێی نووسینی ناوەندی میدیایی فەلەستینی ، دەستبەجێ دوای دەسپێکرانی پەلاماری چڕوپڕ لەدژی لوبنان ، ئیسرائیل دەستیکردبە بیانوو هێنانەوە بۆ پاسادانی بۆمبارانی دڕندانەوەی خۆی لەدژی کەسانی ناسەربازی، وهەربەوجۆرە کە لە کەرتی غەززە قەوما، سوپای داگیرکەر وەکوو پاسادانەوەیەک بۆ بۆمبارانی بەربڵاوی ناسەربازی کلیپێکی ڤیدیۆیی دروست کرد کە تیدا ماڵێک کەلەباشووری لوبنان لەحاڵیک کە ناوەکەی موشەکی کرۆزی خۆڕاگری ڕادەگیرا، نومایش دا. بەش گەلێک کە وەبیرهێنەری ڤیدیۆیەکی وەکوو ئەوە لە کۆگەی پزیشکی شەفا لە غەززەبوو کەتیدا ئیسرائیل هەوڵی ئەدائەم کۆگەیە وەکوو ناوەندی فەرماندەیی وکۆنترۆڵی وابەستە بە بزوتنەوەی حەماس ووەکوو هەماری چەک ومۆشەک بە جیهانیەکان نیشان بدات ولەوە وەکوو بەرایی وپاسادەری دەستدڕێژی بۆسەرئەوکۆگەیە لە دوو قۆناخەوە، کەڵکی وەرگرت کە بە ڕۆخاندن وکاول کردنی ئەم کۆگە دەرمانیە کۆتایی پێ هات ولەکۆتایی دا بە سەرنج دان بەمەکە ئیسرائیل ناتوانێ لە ڕاستی وسیحەتی ئەوشتەی کە لە بەرچاوی هەموو جیهانیەکان دایناوە بەڵگە بداتە دەستەوە ، ئەم ئیدعا وپاسادانەوانەی شکستی خواردو بەهەڵە بوونەکەی بۆ میدیا سەربەخۆکانی نێودەوڵەتیش سەلمێندراوە. بەهەموو ئەم قسەوباسانە بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردیەن بۆمبە مەرگهێنەرەکانی نتانیاهۆ وپەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان ، سەرکەوتووانە نابێت ونتانیاهۆ دەبێ لەناوبچێت ... چۆنکە ڕاستی بەرلەهەرکاتێکی تر ڕوون بووە ودەرکەوتووە کە نتانیاهۆ بۆ مانەوە لەسەر دەسەڵات بە شەڕی هەتا هەتایی پێویستی هەیە وئەوترسەی کە لە لوبنان بووەتە هۆ، جەنایەت وتاوانێکە کە لە جەنایەت وتاوانەکانی تری زیاد دەکات ونتانیاهۆ خەرێکی کردنی باشووری لوبنان وڕەنگە هەموو وڵات بە شتێکی هاوشێوەی غەززەی دووهەمە. شایانی باسە کە حیزبۆڵڵای لوبنان شەممە حەوتی ڕەزبەر لەبەیاننامەیەکدا بە پشت ڕاست کرانەوە وتەئیدی شەهادەتی سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە پەلاماری جەنایەتکارانەی پاشنێوەرووی هەینی شەشی ڕەزبەر بۆسەر زاحیەی باشووری بەیروت شەهید کراوە . حیزبۆڵڵا لە درێژەی بەیاننامەکەی دا لەگەڵ سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا پەیمانی بەست کە بە خەبات وجەهادی خۆی لەبەرامبەر دۆژمن ، پشتیوانی ولاگری لەغەززە وفەلەستین وبەرگری کردن لە لوبنانی پاوەجیی وشەریفی بەردەوام دەکات.

 

سەرپەیڤ