تیرۆری شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ومردنی نەزمی مافەوانی جیهانی
شەهادەتی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ڕێبەری پڕلە شانازی حیزبۆڵڵای لوبنان ومۆجاهیدی بێ وێنە ومەزنی مەیدانی شەڕوڕەزم وعەزم وورەی خۆڕاگری لە پەلاماری تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرناوچەی ناسەربازی زاحیەی لوبنان ، لەدرێژەی زەنجیرە بەرەکۆژیەکانی مەکینەی جەنگی زایۆنیزم لە فەلەستین ولوبنان وبەشداری کارێگەر وشوێندانەری ئەمریکا وبڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەم جەنایەتە نێودەوڵەتیە ، پیشاندەری ئەوپەڕی ناکارامەیی " نەزمی مافەوانی جیهانی"
دەرکردنی فەرمانی تیرۆرلەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کەلەلایەن کۆمەڵێک مافەوانی سەربەخۆی نێودەوڵەتی تاوانباری جەنگی دەناسیندرێت، ئەویش دوای وتاردان لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە سۆخرە گرتنی تاڵی نەزمی مافەوانیە کە دوای شەڕی جیهانی دوهەم وبە خەم وماتەمی زۆربەهۆی کوژرانی ملیۆنان مرۆڤی بێ تاوان لە کۆنفرانسەکانی "دامبارتن ئۆکس "یالتا،و،سان فرانسیکۆ " شکڵی گرتبوو وجاڕنامەی ١١١بڕگەیی ڕێکخراوی نەتەوەکان نەما وهێمای دێتە ئەژمار. لە ڕوانگەی کەرامەتی ئینسانی دا، مافی نێودەوڵەتی مرۆڤ ومافی نێودەوڵەتی مرۆڤ دوستانە ودامەزرانی میکانێزمەکانی پەیماننامەیی، وڕواڵەتیانە وڕەوایی بۆ ئەوان ، دوو پایە وبناغەی سەرەکی نەزمی مافەوانی وحقوقیە کە دوای شەڕی جیهانی دووهەم ، مزگێنی دەری ئاشتی وئاسایشتی نێودەوڵەتی بوو . ئەگەرچی " یاساوڕێسای مافی نێودەوڵەتی " لە بەرامبەر" ڕاستیەکانی پێوەندی نێودەوڵەتی" زۆرجار ڕئالیستی وتەنانەت مورالیستی " ئەخلاقی" دەهاتنە ئەژمار بەڵام بەگشتیی ، گۆڕانکاری بەهێزکرانی مافی نێودەوڵەتی بەرەوهەڵکشانی پێوا تەنانەت دوای ئاشتی چەکەمەنیانە "واتە ئاشتیەک کە ئامادەبوون بۆ شەڕیش هەیە " وشەڕی یەکەمی جیهانی ،لەدرێژایی شەڕی سارد وهاوسەنگی ترس وتوقان لەنێوان بلوکی ڕۆژ هەڵات وڕۆژئاوا، هیچکات مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ومرۆڤ دوستانە بەم ئاستەی ئەمڕۆکە پیشێل وبنپێ ولاوازنەکرابوو. ڕژێمی ئیسرائیل کە بەدیهێنەری گەڵاڵە شەڕاشویانەکانی بەریتانیا وئەمریکا لە ڕٶژئاوای ئاسیایە ، لە٧٦ ساڵی ئەم دواییە بە تەنیایی زیاتر لە هەموووڵاتانی تری جیهان لە لاوازکردن ولەناوبردن وتێکدانی نەزم وتەکۆزی مافەوانی جیهانیی دەوری بووە ، لاگری وداکۆکی بێ شەرت ومەرجی حکۆمەتەکانی ئەمریکا وبەریتانیا وبڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە تاوانەکانی ئەم ڕژێمە، زەبری قەرەبوو نەکراوی لە جەستەی لاوازی مافی نێودەوڵەتی وەشاندووە. تیرۆری شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا هێما وستورەی خۆڕاگری لوبنان ، تیرۆروپەلاماربۆ سەر کەسانی ناسەربازی لە ڕێگەی پەیجیرەکانەوە وشەهادەت وبریندارکردنی هەزاران لوبنانی لە دوو حەوتەی یەکەمی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ، بنپێکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەوان مافی ژیانی جەخت لێکران لە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤە.
جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وجاڕنامەی جیهانی مافی مرۆج لەسەر کەرامەتی ئینسانی ، وەکوو یاساوڕێسایەکی ناچارکراوانە ،وەرگرتن وسەندنەوەی مافی ژیانی مرۆڤەکان بە قەبوڵ نەکراوانە دەزانێت.
تیرۆریسمی حکۆمی شیتانەی ڕژێمی زایۆنی وجۆخەوتیرۆرکردنەکانی ، بنپێکردنی بناغەییانەی بنەمای مافی نێودەوڵەتی مرۆڤ دێنە ئەژمار. لەڕوانگەی مافی مرۆڤ دوستانەی نێودەوڵەتی، تیرۆریسمی حکۆمەتی وپەلامارەکردنە سەر خەڵک وناوچە ناسەربازیەکان، بنپێکردنی ئاشكرای یاساوڕێسای لاهە وکۆنۆانسیۆنەکانی چوارفاقانەی ١٩٤٩ی ژنێڤ وپروتۆکۆلەکانی پەێوەستکراو وزۆرێک لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش وکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەشی یاساوڕێسای مافەکانی ململانێی چەکدارانەیە. بنەمای بنەڕەتی مافی مرۆڤ دوستانە وەکوو بنەمای جیاوازی نێوان سەربازان وکەسانی ناسەربازی ، بنەمای مرۆڤایەتی، بنەمای زەرورەت وبنەمای ڕێژەیی دوپاتەکراووبەئەنقەستیانە لەلایەن مەکینەی جەنگی ڕژێمی زایۆنی بنپێکراون .لەڕوانگەی مافی نێودەوڵەتی مرۆڤ دوستانە، تیرۆریسمی حکۆمەتی وپەلامار بۆسەر خەڵک وناوچە ناسەربازیەکان، بنپێکردنی ئاشكرای یاساوڕێسای لاهە، کۆنۆانسیۆنە چوارفاقانەکانی ١٩٤٩ی ژنێڤ وپرۆتۆکۆلەکانی پەێوەستکراوی وزۆرێک لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش وکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەشی یاساوڕێسای مافەوانی ململانیی چەکدارانەیە.
بنەمای سەرەکی وبنەڕەتی مافی مرۆڤ دوستانە وەکوو بنەمای جیاوازی نێوان سەربازان وکەسانی ناسەربازی ، بنەمای مرۆڤایەتی، بنەمای زەرورەت وبنەمای ڕێژەیی بەجاران دەکارهێنراووبە ئەنقەستیانەلە لایەن مەکینەی جەنگی ڕژێمی زایۆنی بنپێکراون.
بە پێی دەستوری دیوانی نێودەوڵەتی سزادان کاروکردەی شیتانەی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین ولوبنان وتیرۆری ڕێبەرانی حەماس وحیزبۆڵڵا کە بەشێک لە داڕشتی سەروەری لوبنان دێتە ئەژمار، هاوڕێ هەڵوێستەکانی نتانیاهۆ وفەرماندەکانی سوپا، ئەندامانی مادی ومەعنەوی تاوانەکانی نێودەوڵەتی تاوانەکانی جەنگی وتاوانەکانی بەرەکوژیانەیان هەیە ،کەوایە لەباری مافەوانیەوە نتانیاهۆ وسەرۆکانی سوپا دەبێ وەکوو تاوانکارانی شەڕی جیهانی دووهەم وتاوانبارانی تر، لەدادگەکانی جیهانی دا دادگەیی بکرێن وسزا بدرێن ، داواکاریەک کە بیروڕای گشتیی جیهان لە خۆپیشاندانەکانی دژە شەڕ وداکۆکی لەخۆڕاگری لە یەکساڵی ئەم دواییە بە جاران پیداگریان لەسەر کردووە. بەڵام جیهانیەکان شایەتن کە چلۆن دیوانی نێودەوڵەتی سزادان وکەریم خان دادئەستینە گشتیەکەی بەهۆی گەڵاڵەی داواکاری " دەستبەسەرکردنی پاشماوەی بەپەلە"نتانیاهۆ، گاڵانت وسەرۆکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی، خۆیان وبنەماڵەکانیان ئاشكرالەلایەن ئەمریکا وڕژێمی ئیسرائیلەوە هەڕەشەیان لێکراوە وهەروەها پرس ومەسەلەی هەڵوەشانی ئەم دیوانە هاتە ئاراوە ولەکۆتایی دا داواکاری دادئەستێنی باڵا بۆدەرکردنی حکۆمی دەستگیرکران لە بەرلەحەفتاونۆیەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بەدی نەهات کە لە تۆڕەتربوونی ئەم ڕژێمە وتەشەنای جەنایەتەکانی دەوری بوو. لەلایەکەوە سەرباری تێپەڕینی نزیک بە یەک ساڵ لە سکاڵآی ٢٩ی دێسەمبەری ٢٠٢٣ی ئافریقای باشووری لەڕژێمی زایۆنی بەهۆی توشبوون بە تاوانی بەرەکۆژی وبنپێکردنی کۆنۆانسیۆنی ١٩٤٨ی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی قەدەغەی بەرەکۆژی، بەدیوانی نێودەوڵەتی دادئەستێنی ئای سی جی " ودەرکردنی چەند دەستوروفەرمانی کاتیی لە لایەن ئەم دیوانەوە بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، وسەرباری بەستنەوەی ئەم دەنگانە وپەیوەست بوون وداکۆکی زۆرێک لە وڵاتان لەم سکاڵایانە، ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی وداکۆکی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی خۆی بواردووە. ئەنجومەنی ئاسایش کە بە گۆێرەی بڕگەی دووی مادەی ٩٤ی جاڕنامەی زامن ودەستەبەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دیوانی ناوبراوە، هیچ کارێکی نەکردووە. بەپێی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسی سەرەکی پاڕاستنی ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتیە ودەبێ لەدژی هەرجۆرە بنپێکردن یاهەڕەشەوگۆڕەشەی ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی ودەستدرێژی هەنگاوهەلگرێت بەڵام لە یەک ساڵ بەرەکۆژی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لەفەلەستین وکێشرانی بەرەو لوبنان ، ئەنجومەنی ئاسایش تەنانەت لە دەرکردنی بڕیارنامەیەکی کارێگەربۆ ڕاگرتنی بەرەکۆژی وپاڕاستن وپاسەوانی کردن لە یاساوڕێسای مرۆڤ دوستانە ، ناتەوان وناکارامە بووە، هەربەوجۆرە کە بۆ ڕاگرتنی جەنایەت وتاوانەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وعێراق لە ساڵەی ٢٠٠١ هەتا ٢٠٠٣وشەڕەکانی یەمەن وئۆکرانیا ناکارامە بووە. لە فەرمانی یاسایی هاوپێچ لە زێدەخوازیەکانی ناتۆوبەزاراوەی " باکووری جیهانی " بێجگە لەوڵاتانی مێحوەری خۆڕاگری ، هیچ وڵاتێک زاتی کەڵک وەرگرتن لە مافی " شیاوەتی تاکی جیهانی" خۆی بۆ پێوشوێن گرتنی سزادانی جەنایەتکارانی نێودەوڵەتی نیە. بێ هۆ نیە کە بەشێک لە وتاردەران و وداواکاری سەرۆک وڵاتان لە حەفتاونۆیەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک چڕبوونەوەلەسەر پێویستی پیداچوونەوە لەداڕشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ئەنجومەنی ئاسایش ومافی ڤێتۆ بوو. زۆربەی وڵاتان ئاگادارن لە چەقبەستوویی لە نەزمی مافی جیهانی دا. شەیتانەبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان ویەمەن وتیرۆری سەییدی خۆشەویستی مێحوەری خۆڕاگری ، تازەترین ئاماروڕێژە لە ناهۆمیدی " نەزمی مافەوانی جیهانی" بەردەم و" مردن" یەتی، بەجۆرێک کە لەحاڵی ئێستاکە دا ،لەچوارچێوەی مافەوانی، لەکردەوەدا، ئامێری پیشپێگرانەی مافەوانی کارێگەر بۆ ڕاگرتنی تیرۆریسمی حکۆمەتی ڕژێمی زایۆنی لەئارادانیە. داهاتووی مرۆڤایەتی ، پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە وپیداچوونەوە بەسەر " نەزمی مافەوانی جیهانی " هەیە کە لە ئاستی زۆردا، ئەم نەزمە، بەبەرەکەتی خوێنی شەهید سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا وهاوڕێ شەهیدەکانی لەشەڕی مێژوویی نێوان " مێحوەری خۆڕاگری " لەگەڵ " مێحوەری بەرەکۆژی وهەروەها تەشەنای ڕەوتی لاوازکرانی ئەمریکا لەشەڕی نێوان وڵاتانی بریکس وزاراوەی " باشووری جیهانی " لەگەڵ گروپی جی حەوت لە ئۆردوگای گواستنەوە" کەمپی گواستنەوە" بە نەزمئ تازەی جیهانی، سەردەردینێت و بەجێگای " نیوئاوردیر، بەرڕوانگەی زایۆنیسم ، دادگەی نۆرمبیرگی تازەی بۆ سزادانی هۆکاران وئەنجامدەرانی بەرەکۆژی دادەمەزرینێت. وکۆتایی قسە، لەم قەیرانەی نەزمی مافەوانی ودۆخێک کە سەرۆک وەزیرانی زارۆک کۆژی ڕژێمی زایۆنی بەئاشكرا لە ناوەندی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەس ئەداتە هەڕەشەی سەربازی ، دەستوری تیرۆروهەڵمەتی قەڵاچوو دەدات، وهاوکات لەگەڵ درێژەی شەریانی حەیاتی " هێڵی ژیان " سوتەمەنی ڕژێمی زایۆنی لە باکوو، ئۆپراسیۆنی دامەزرانی جبەخانەی سەربازی ودێپوری زۆربەی چەکە قورسە هێرشبەرانەکانی نێردراوی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆماری ئازەربایجان لەتەنیشت سنوورەکانی ئێران بەردەوامە، پیداچوونەوەی جیدی لە دکتۆرینی بەرگریانەی ئێران بەتایبەت لە بەشی ناڤۆکی وکۆتایی سەبر وپشودرێژی ستراتژیانە لە بەرامبەر شەیتەنەتە دوژمنکارنەکانی بڕێک لە ڕژێمە هاوپەیمانەکانی سەهیون لە ناوچە، زەرورەتی هەیە ، مژارێک کە لەباری مافەوانی، ڕەوابوون ومەشروعیەت ، ئیعتباروباێخ وزەرورەت ی هەیە .