خۆپێشاندان لە تەلاویڤ دژ بە سیاسەتەکانی نەتانیاهو
ژمارێک لە خێزانی گیراوانی زایۆنی، دژ بە سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو، خۆپێشاندانیان کرد.
ژمارێک لە خێزانی گیراوانی زایۆنی ئەمڕۆ دووشەممە دژ بە سیاسەتەکانی "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی لە شاری داگیرکراوی قودس کۆبوونەوەو ئەویان بە "گەورەترین درۆزن" ناوبرد.
خێزانی گیراوانی زایۆنی لەو خۆپێشاندانەدا، نەتانیاهویان بە دوژمنی رژیمی زایۆنی وەسف کردو وتیان کە؛ نەتانیاهو ناتوانێ پەڵەی شوورەیی شکستهێنان لە گەڕاندنەوەی گیراوەکان لە کەرتی غەززە، بسڕێتەوە. پێشتر خێزانی گیراوانی زایۆنی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جەختیان کرد: حەماس لە مانگی ژولای لەسەر پێک گۆڕینەوەی دیل وگیراوان ڕێککەوت، بەڵام نەتانیاهو دانوستانەکانی بەهێند نەگرت، بۆیە دەوڵەتی ئەمریکا نابێ چیتر ڕێگەبدا بە نەتانیاهو هەتا درێژە بدات بەو کارانەی.