١٣برینداروکوژرانی سەربازێکی زایۆنی لە هەڵمەتی خۆڕاگرانە لە فەلەستینی داگیر کراو
سەرچاوە عێبریەکان هەوالیان دالە بەرزبوونەوەی ژماری بریندارانی هەڵمەتیی خۆبەختکەرانە لە بەئیر سەبع لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، کەناڵی ١٢ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی ئیسرائیل چەندساعەت بەرلەڕوودانی هەڵمەتی تەقەکردن لە بەئیرسەبع لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بریندارکرانی ژمارەیەک لە زایۆنیەکان هەواڵی دا. هەرلەوحاڵەدا ئیسرائیل هیوم ڕاپۆرتی دا: بە هۆی هەڵمەتی تەقە کران لە بەئیر سەبع یەک کەس کوژراو ژماری بریندارانیش گەیشتە سێزدە کەس کە حاڵی یەک کەسیان زۆر شپرزەیە. پاش ئەمەیە دوابەدوای ڕوودانی ئەم هەڵمەتە خۆبەختکەرانەیەدا سەرچاوەمیدیاییەکان وێن وفیلمیان لە شوێنی ڕوودانی ئۆپراسیۆنی تەقە کران لە بەئیر سەبع یان بڵاوکردەوە ووتبوویان کە دە زایۆنی بریندار وسەربازیکیش کۆژراوە. شەبکەی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکی تردا وتی کە هەڵمەتی تیرهاوێشتن وتەقە کردن لە نزیک وێستگەی پاس لە شاری بەئیر سەبع لە باشووری ئیسرائیل ئەنجام بووە وحەوت کەسیش برینداربوونە . هەرلەم حاڵەدا کەناڵی ١٤ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی وتی کە ژنێکی ئیسرائیلی لە هەڵمەتی بەئیر سەبع دا کوژراوە. سەرچاوە فەلەستینیەکان جەختیان کرد : ژنێکی زایۆنی کەلەو هەڵمەتەدا کوژراوە لە سەربازانی گاردی سەرسنووری بووە. هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی عیبری " حدشوت بزمان" ڕاپۆرتی دا کە ئاماروڕێژەی کوژراون لە هەڵمەتی وێستگەی پاس لە بەئیر سەبع بۆ دوو کەس بەرزبووەتەوە. پاش ئەمەیش میدیا زایۆنیەکان ڕاپۆرتیان دابوو کە لەم هەڵمەتە تەنیا پێنج زایۆنی برینداربوونەوحاڵی یەکێ لە برینداران شپرزەیە.