تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 11:06 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنی دیسان پێتەختی لوبنان و ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتەی خستە بەر شاڵاوی پەلامارەکانی.

ڕژێمی زایۆنی دڕندەکارییەکانی بە بۆردومان کردنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان تەواو پەرە پێداوە.

ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە بۆردومان کردنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان لەوان زاحییەی باشووریی بەیرووت. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر خەریکی بۆردومان کردنی زاحییەی باشووری بەیرووتن. 

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە لوبنانییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل بۆردومانێکی قورسی ناوچەی "اللیلکی" و ستادیۆمی "الرایه" لە زاحییەی بەیرووت دەکەن.

سوپای داگیرکەری زایۆنی شارۆچکەکانی  "نبی شیث" و "طاریا" لە ناوچەی بوقاع لە ڕۆژهەڵات و شارۆچکەکانی "الشعیتیه، الدویر، علما الشعب، طیرحرفا و البیسریه" لە باشووریان بۆردومان کردووە. 

سەرپەیڤ