تشرینی یه‌که‌م 10, 2024 10:20 Asia/Tehran

هێزی ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دە ناوچەی لە رۆژهەڵات و باشوری لوبنان بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، شارۆچکەکانی "ئەرزون"، "کەفەر حونە"، "ملیخ"، "ناقورە"، "ئەل لەبونە"، "زوهەیرە"، "علما الشعب"، "عدلون" لەباشور و شاری "بەعلبەک و بەرزاییەکانی جەنەتا لە رۆژهەڵاتی لوبنانیان بۆردومان کردووە. بەپێی راپۆرەکان، تەنیا لە دوو کاتژمێری ڕابردوودا، دە ناوچە لە رۆژهەڵات و باشوری لوبنان چەندین جارلەلایەن داگیرکەرانەوە، بۆردومان و تۆپباران کراون.

ڕاپۆر و هەواڵەکانی هاوپێوەند بە پارێزگای بوقاع لە رۆژهەڵاتی لوبنان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، هێرشیان کردۆتەسەر شاری بەعلبەک و بەرزاییەکانی جەننەتا. هاوکات تۆپخانەی سوپای رژیمی زایۆنیستی، شارۆچکەکانی "ارزون"، "کفر حونە"، "ملیخ"، "الناقورە"، "اللبونە"، "الضهیرە"، "علما الشعب" و "عدلون" لە باشوری لوبنانیان بۆردومان کرد.

سەرپەیڤ