تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 13:25 Asia/Tehran
  • وەڵامی نوێنەرایەتی ئێران بە درۆودەلەسەکانی ڕژێمی زایۆنی لەبارەی حەماس وتاران

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە درۆودەلەسەنانی ،هەڵمەتی فرێودان وبەڵگە دروست کردنی ساختە وئیدعا وبانگەشەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس لەمەڕ داواکاری ٥٠٠ ملیۆن دوڵاری لەلایەن حەماس لە ئێران ڕایگەیاند: ئێمە ڕژێمی ئیسرائیل بە ڕژێمێکی جەنایەتکاری دژە مرۆڤی ودرۆزن دەزانین وهیچ ئیعتبار وباێخیکیش بۆوهم وخەیالاتەکانی قائیل نین .

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوەکان شەوی شەممە بە کاتی خۆجیی لەوەڵام بە پرسیاری واشنتۆن پوست لە بارەی بەڵگە وسەنەدی بانگەشەکارانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس وهەروەها داواکاری ٥٠٠ ملیۆن دوڵاری لەلایەن حەماس لەئێران کە هەڵبەت بەپیی سەند وبەڵگەی بانگەشەیی تاران وەڵامێک بەم دواکاریە نەداوەتەوە وتی:

ئێمە ڕژێمی ئیسرائیل بە ڕژێمێکی جەنایەتکاری دژە مرۆڤی ودرۆزن دەزانین وهیچ ئیعتباروبایخێکیش بە وەهم وخەیالاتەکەی نادەین . ئەوان پیشینەی درێژخایەنی درۆ کردن، بەڵگەسازکردنی ساختە وئۆپراسیۆنی فریودەرانەیان هەیە . پاش ئەمەیش نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە ڕۆژی شەممە بە کاتی خۆجیی لە وەڵام بە پرسیارەکانی نیۆیۆرک تاێمز وواڵ ستریت ژۆرناڵ لە بارەی دەسڕاگەیشتنی ڕژێمی ئیسرائیل بە بەڵگە وسەندێک لەبارەی زانیاری ئێران لە هەڵمەتی ٧ی ئۆکتۆبەر وتی:

لە دۆخێکدا کە بەرپرسانی حەماس سەقامگیر لە دۆحە ڕایانگەیاند کە ئەوان یش هیچ زانیاریکیان لەم ئۆپراسیۆنە نەبووە وگەڵاڵەڕێژی ، بڕیاروبەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ناوبراو، بەگشتی لە ئەستۆی لقی سەربازی حەماس جێگیر لە غەززە بووە، هەرجۆرە ئیدعا وبانگەشەیەک کە ئەم ئۆپراسیۆنە هاوپێوەندبکات بە ئێران ویا حزبۆڵڵاوە چ بە شێوەی وردیاتی ویا گشتیات ، ئیعتباروباێخی نیە وبەڵگە سازکردن دێتە ئەژمار.

گروپە کانی خۆڕاگری فەلەستین پازدەی ڕەزبەری ١٤٠٢ بەرامبەربە حەوتەمی ئۆکتۆبەر، هەڵمەتێکی غافڵگیرانەی بەناوی " باهۆزی ئەقسا" ی لەغەززەی باشووری فەلەستین لەدژی بنکەوناوەندەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دەست پێکردووە کە دوای ٤٥ڕۆژ شەڕوتێکەڵچوون ، شێهەمی سەرماوەزی ١٤٠٢ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی نوامبری ٢٠٢٣، لەنێوان ئیسرائیل وحەمسا ئاگر بڕی کاتی چوارڕۆژە یاهەمان وەستان بۆ ئاڵووێرکردنی یەخسیرانی نێوان حەماس وئیسرائیل دامەزرا. ئەم وەستانە یائاگربڕەکاتیە حەوت ڕۆژی خایاند وسەرەنجام دەی سەرماوەز ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی دێسەمبەر ی ٢٠٢٣ کۆتایی پێهات وڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل پەلامارەکانی لەدژی غەززە دەستپێکردەوە. پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل، هەتا ئێستاکە بەپێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە بووەهۆی شەهید کرانی ٤٢هەزارو١٧٥ کەس وبرینداربوونی ٩٨ هەزارو٣٣٦ کەس.

 

.

 

سەرپەیڤ