تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 14:46 Asia/Tehran
  • ئەندامی پلە بەرزی حەماس: ڕژێمی داگیرکەرلەم شەڕە، خۆی لەکۆتایی نزیک دەکاتەوە

ئۆسامەحەمدان لە ڕێبەرانی پلەبەرزی حەماس پیداگرت: بەپێی تێپەڕینی یەک ساڵ لە شەڕ، ڕژێمی زایۆنی توانایی یەک لاکردنەوەی شەڕلەگەڵ خۆڕاگری نیە وئەمە نیشانەی لاوازی ئەم ڕژێمەیە

ئەم ئەندامە پلە بەرزەی حەماس لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلئەقساڕایگەیاند: بە پیی دۆخی سەخڵەت ودژوار لە درێژخایەنترین شەڕی مێژووی ڕژێمی زایۆنی ، هەروا خۆڕاگری دەسەڵاتی زۆری هەیە. جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە دژی کەسانی ناسەربازی ، منداڵان وژنانی فەلەستینی باشترین هۆیە کەئەم ڕژێمە ی لە دەسڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجە کانی خۆی ناکام کردووە .

ئۆسامە حەمدان لە ڕێبەرانی پلە بەرزی حەماس جەختی کرد لەسەر ئەمەکە ڕژێمی داگیرکەرلەم شەڕە، خۆی لە کۆتایی نزیک دەکاتەوەووتی: دوژمن بەپیی تێپەڕینی یەک ساڵ، توانایی یەک لاکردنەوەی شەڕلەگەڵ خۆڕاگری نیە وئەمە نیشانەی لاوازی ئەم ڕژێمە یە.

حەمدان بەڕاگەیاندنی ئەمەکە داگیرکەران بە هەرکەرەسە وئامیروڕەوشێک هەوال ئەدەن کۆتایی بدەن بە خۆڕاگری لە ڕۆخی خۆرئاوایی وتی: هەڵمەتی قارەمانەنە لە ڕۆخی خۆرئاوایی وناوخۆی سەرزەویە داگیرکراوەکان، کارتێکەری زۆری لە دەسڕاگەیشتن بە بەرژەوەندی خەڵکی فەلەستین وکۆتایی داگیرکەری دەبێت. ئەم ئەندامەپلە بەرزەی حەماس وتی: باهۆزی ئەقسا هەوڵی داگیرکەران بۆ لەناوبردنی شٶناسی فەلەستینی خەڵکی ئێمە لە سەرزەویە داگیرکراوەکان پوچەڵ دەکاتەوە. وتیشی: ئەوشتەی کە شەهیدماهیرئەلجازی ئەنجامی دا پیشاندەری ئەمەیەکە پرسی فەلەستین پرسی هەموو عەرەب وموسوڵمانەکانە.

.

 

سەرپەیڤ