خۆفڕەکانی حزبۆڵلا چلۆن بە تێپەڕین لە گۆمەزی ئاسنین بنکە وناوەندی گولانی یان کۆتا؟
میدیا زایۆنیەکان دانیان نا بە شكستی سیستمی بەرگریانەی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی وناکارامەیی گۆمەزی ئاسنین
بەپێی ڕاپۆرتی عەرەبی ٢١، ڕۆژنامەی عێبری "تاێمزئیسرائیل" لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا کە خۆفڕی هێرشبەری حزبۆڵلا بە هۆی فڕین لە جێگای زۆرنزم ڕادارەکان نەیانبینێوە.
ئەم گۆڤارە نووسیی: فڕۆکەکان وکۆپتەرەکانی هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل خۆفڕەکانیان پێوشوێن گرتن بەڵام ئەوان لە ڕادارەکان دا وون بوون وهێزەئیسرائیلیەکان ڕەنگە بەم هۆیەوە کەئەم خۆفڕانە لە نزمایی دا خەرێکی فڕینن ، ڕەتی ئەوانیان وون کردووە.
" دانیال هاگاری" وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : شەوی ڕابردوو یەکشەممە خۆفڕێکی سەربە حزبۆڵڵای لوبنان بنکەیەکی سەربازی لەناوچەی بنیامینا بۆمباران کردووە هەموو برینداران گوێزراونەتەوەبۆ نەخۆشخانە. ناوبراو وتی: لەم هێرشەدا چوارسەربازی سوپای ئیسرائیل کوژراون وحەوت سەربازیش برینداربوونە کە لێکدانەوەی ئەم هێرشە بەردەوامە.
ڕادێو سوپای داگیرکەر وتی: ئەم پەلامارە کە توندوتیژترین پەلامارلەکاتی دەسپێکرانی پەلامار بۆسەر لوبنان بوو، بووە هۆی کۆژرانی سێ کەس وبرینداربوونی نزیک بە شەست وحەوت کەس کە حاڵی بڕێک لەوان شپرزەیە.