تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 13:45 Asia/Tehran
  •  هالیوی: پەلاماری حزبۆڵڵا بۆسەر ناوەندی سەربازگە زۆردژوارودڵهەژێنە

سەرۆکی ئەرکانی سوپای هاوبەشی ڕژێمی زایۆنی جەختی کرد کە پەلاماری بەخۆفڕی حزبۆڵلا بۆسەر" ناوەند"ی بنکە وسەربازگەی ڕژێمی زایۆنی زۆر دژوارە کە شوێنهاتی دڵهەژێنیشی لێکەوتووەتەوە

"هیرتزی هالیوی" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای داگیرکەرلەسەردانیکردنیی لە ناوەندوبنکەی "جولانی" وتی: ئێمە لە دۆخی شەڕداین وپەلاماربۆسەر ناوەندی ڕاهێنان دژوارە وشوێنهات گەلی دڵهەژینیشی لەگەڵە.

زۆرێک لە میدیا عێبریەکان، ئەمڕۆ دوشەممە ڕووداوی تەقینەوەیی خۆفڕانە کەحزبۆڵڵا کردوویەتەسەر سەربازگەی داگیرکەران لە حەیفا " بە کارەساتی خۆفڕ"وەسفی کردووە. دوای پەلاماربۆسەر سەربازگەی جولانی لەباشووری حەیفا، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنوت تیتری گرینگترین هەواڵەکانی خۆی " کارەساتی بەخۆفڕ" دانا.لەلایەکی تر،

ڕۆژنامەی عیبری مەعاریونووسیی: پەلاماری بەخۆفڕی حزبۆڵڵا بۆ سەرسەربازگەی جولانی ،هەواڵێک لە مەڕ کوژرانی هیرتزی هالیوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی بەربڵاو ،بڵاوکردەوە.

 

سەرپەیڤ