ڕایولیەوم : حزبۆڵڵامووشەکی خاڵ پێکی هێناوەتەجێگای کاتیۆشا
گۆڤاری ئیلکترونیکی ڕایولیەوم بە بڵاوکردنەوەی وتارێک بەئاماژەدان بە پەلامارە گۆرچکبڕەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بۆسەرسەرزەویە داگیرکراوەکان وچوونیان بەرەوقۆناخی دڵهەژێن، دەستی دایە لێکدانەوەی قسەکانی ڕۆژی سێشەممەی "شێخ نەعیم قاسم" جێگری سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا
ئەم گۆڤارە کەلەلایەن عەبدولباری عەتوان شارەزای جەهانی عەرەبەوە نووسراوە ئاماژەی دایە پەلامارە گۆرچکبڕەکانی حزبۆڵلا لەدژی داگیرکەران ونووسیی: حزبۆڵڵا لە ڕاگەیاندنی قۆناخی دڵهەژین وتەمێ کردنی ئیسرائیل بە هاوێشتنی موشەکی بالستیک بۆسەر حەیفا وتلاڤێڤ هەواڵی دا. سێناریوکانی داهاتوو چیە؟ بۆچی نتانیاهۆپەلاماربۆسەر بەیروت وفڕگەکەی ڕاگرتووە؟وتاردانی ٣٥دەقەیی شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا پاشنێوەڕووی سێشەممە ، پڕبوو لە هەواڵی خۆش، بەڵام ئەووشەیەی کەلەوتاردانەکەدا سەرنجی ئێمەی بەرەولای خۆی ڕاکێشا ، ئەمەبوو "حزبۆڵڵا چووەتەناوقۆناخێکی نوێوە کە گەیاندنی زەبری دڵهەژین وقورس لەدۆژمن وکۆنتروڵ کردن وگرتنە دەستی هەوساری ئەم جڕوجانەوەرە دڕندەیەیەو گەڕاندنەوەی بۆ ناوهێلانەکەیەتی. شێخ نەعیم قاسم لە حاڵی ئێستاکە قسە دەکات، نەداهاتووکە پڕە لە سەرکەوتن . قۆناخی دڵهەژێن کە ناوبراو ئاماژەی پێکرد، چەند ڕۆژ بەرلەم وتاردانە ولەپەلامارە حسێبکراووبوومەلەرزەئاساکە لەدژی داگیرکەران دەستپێکرا ودوایینەکەیشی پەلاماربە خۆفڕی خۆکۆژانەبۆسەرپێگەی بنیامینا لە باشووری حەیفا سەربە تیپی گولانی بوو کە بووەهۆی کوژرانی چوارسەرباز وبرینداربوونی٦٧ سەربازی تر . هەڵبەت ئەمە ئاماروڕێژەی بەلاڕێدابەری زایۆنیەکانە وبەشێوەی حەتم ئاماروڕێژەی ڕاستەقینە لانی کەم پێنج هێندەی ئەم ڕێژەیەیە. لەدرێژەی ئەم بابەتەدا هاتووە: کاتێک کە دوو ملیۆن شارۆچکە نشین شەووڕۆژ لە حەشارگەدان ، بەئاژیری مەترسیدارئەخەون وڕائەچلەکن ، فیرگە وزانکۆکان وزۆربەی کۆمپانیەکانی فڕۆکەوانی بەرەو فڕگەی تلاڤێڤ ناڕۆن ، چۆنکە ئەمن نین وپلەی ئیعتباری ئابووری ئیسرائیل گەیشتووەتە ئەم ئاستە، ئەمەهەمان قۆناخی دڵهەژێنە کە سەدان هەزارشارۆچکەنشین بەرەو هەڵاتن لەفەلەستینی داگیرکراو هان داوە. ئەم شارۆچکە نشینانە لەهەموو فەلەستینی داگیرکراو نەتەنیا شارۆچکەکانی باکوورودەوروبەری غەززە لە شوێن ئەمنیەت بەرەوئوروپا، ئەمریکا،کەنەداوئۆسترالیاهەڵدێن . کەمبوونەوەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرلوبنان وبەردەوامکرانی چالاکی فڕگەی بەیروت ، دەستوری نتانیاهۆبۆ دووری کردن لە هاوێشتنی بۆمب بەرەوپێتەختی لوبنان مەگەربە ڕەزامەندی ناوبراو،هەڵمەتی خۆبەختکەرانەلە ئەشدود"، دوهەمین بەندەری گەورەی ئەم ڕژێمە وکوژرانی ئەفسەرێک وچوارسەربازی تر بەمەودای دووئۆپراسیۆن ڕووی داوە لەشاری بەئیرسەبع وخەزیرە، ئەگەردڵهەژێن نیە، ئەی چیە؟ پیمان بڵێن. پەیامی پەلامارە موشەکی وبەخۆفڕانەکان بۆ سەر حەیفا، تلاڤێڤ وتەبریا زۆرخێرا گەیشتووە وڕۆژەکانی داهاتوولیوانلێوە لەغافڵگیری وپەشۆکانی خۆش وشادیهێنەرلەهەموو بەرەکان دا.