پەلاماری ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر نەبەتیەی لوبنان
تشرینی یهکهم 16, 2024 20:26 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی لوبنان باسی کرد لە شەهید و بریندار بوونی نزیکەی پەنجا لوبنانی لە پەلاماری دڕندانەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر شاری نەبەتیە لە باشووری ئەو وڵاتە
ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی ئەمڕۆ زیاتر لە دە پەلاماری بۆ سەر نەبەتیە و دەوروبەری ئەنجام دا لە هەمان پێناو دا وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بوردمانی بینای شارەوانی نەبەتیە شەش لوبنانی شەهید و چل و سێ کەس بریندار بوون. دوکتور ئەحمەد کەحیل سەرۆکی شارەوانی نەبەتیە هاوڕێ ژومارێک لە فەرمانبەران شەهید بوون. وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی پەلاماری سێشەمە بۆ سەر قانا لە دەڤەری شاری سوور لە باشووری لوبنان بۆ سێ کەس زیادی کرد ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها باسی لە بریندار بوونی پەنجاو چوار کەس لەو جەنایەتە کرد .