کاردانەوەی سەنعا بە بۆمباران کرانی یەمەن / ئەمریکا وبەریتانیا تاوانی پەلامارەکانی خۆیان ئەدەنەوە
سەرچاوە یەمەنیەکان دوابەدوای پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا وئینگلیز بۆسەر سەنعای پێتەختی یەمەن بۆ پاڕاستن وپاسەوانی کردن لە ڕژێمی زایۆنی وتیان کە دەستدرێژکاران تاوانی پەلامارەکانیان ئەدەنەوە ووەڵامی ئێمە ئامادەیە
بەپیی ئەم ڕاپۆرتە، میدیا یەمەنیەکان بەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە هەواڵی بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری سەنعای پیتەختی یەمەن دوابەدوای پەلاماری فڕۆکە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان دا.
هەواڵدەری ڕەسمی یەمەن سەبا یش ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرە دەستدرێژکارە ئەمریکی وئینگلیزیەکان لە سێ نۆرە ناوچەگەلێک لە سەنعای پێتەختی یەمەنیان بۆمباران کردووە.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە کاربەدەستانی یەمەنی کاردانەوەیان نیشان دا بە پەلامارە دەستدرێژکارانەکانی ئەمریکا وئینگلیز . نەسرەدین عامیرجێگری سەرۆکی شاندی زانیاری گەیاندنی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکاتوانی پەلامارەدەستدرێژکارانەکانی خۆی دەداتەوە. ناوبراو وتی : ئێمە لە سەر هەڵوێستی پاوەجیی خۆمان بۆپشتیوانی کردن لە غەززە ویەمەن پیداگری دەکەین .
"عەلی قحوم" ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنسارۆڵڵایش وتی: پلامارە دەستدرێژکارانەکان بۆ سەر یەمەن هەوڵێکی ناسەرکەوتووانە بوو بۆ پاڕاستن وپاسەوانی کردن لە ئیسرائیل وڕاگرتنی ئێمە لە پشتیوانی کردن لە غەززە ولوبنان . پەلامارەکانی سەنعا بۆ سەر ئەوگەمیانەی کە بەرەو ئیسرائیل لەدەریای سوور حەرەکەت ئەکەن بارستای تیجارەت لەڕێگەی ئەم بەندەرەی بەڕادەیەکی بەرچاو وشتێک نزیک بە سەتی ٨٥ دابەزاندووە.
ئەم دابەزاندنە جیی سەرنجەی بارستای بازرگانی وتیجارەت ، بەندەری ئەیلاتی لەگەڵ داشکان وکورتهێنان ڕووبەڕوو کردوەتەوە.هێزەکانی سوپای یەمەن لە داکۆکی کردنی نەتەوە خۆڕاگری غەززە ئەرکمەند بوونە هەتا کاتێک کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی خۆی بۆسەر غەززە ڕانەگرێت ، پەلاماربۆسەر گەمیەکانی ئەم ڕژێمە یائەوگەمیانەی کەئەچن بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان لە دەریای سووربەردەوام ئەکەن.