ڕوودانی هەڵمەتی خۆبەختکەران لە ڕۆخی خۆرئاوایی فەلەستین
سەرچاوەمیدیاییەکان لەڕوودانی هەڵمەتی خۆبەختکەران لە ڕۆخی خۆرئاوایی فەلەستین هەواڵیان دا
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، میدیا عێبریەکان بەیانی ئەمڕۆشەممە لە هەڵمەتی خۆبەختکەرانەی تیگرتنی خەڵک بە ترۆمبیل لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی عوفرا لەباکوور ڕامۆڵڵا هەواڵیان دا
لە ڤێدیۆی بڵاوکراوە لەم هەڵمەتە، ترۆمۆبیلێک بەخێرایی زۆربان خۆی دەدات لە ترۆمبیلی سەربازانی زایۆنی.
چوارشەممەی ڕابردوو ٢٥ی ڕەزبەریش ژێدەرەهەواڵیەکان لە هەڵمەتی خۆڕاگرانە وتەقە لەباکووری قودس وبریندارکرانی دوو زایۆنی هەواڵیان دا. میدیا عێبریەکان وتیان کە لە هەڵمەتێک بەرەو بازگەی پۆلیسی قلندیا لە باکووری قودسی داگیرکراو تەقە کراوە. ڕادیۆ سوپای ڕژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند کە لەم پەلامارە دوو کەس برینداربوونە . ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەریش هەڵمەتی خۆڕاگرانە- خۆبەختکارانە لە سەرزەویە داگیرکراوەکان ، بووە هۆی برینداربوونی ٢٤کەس وکۆژرانی دوو سەربازی ئەم ڕژێمە. کەنالی دوازدەی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کەلە هەڵمەتی تەقەکردن لە بەئر سەبع لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو ژمارەیەک لە سەربازانی زایۆنی برینداربوونە.