یەمەن: ئەمریکا چاوەڕوانی وڵامی بەبڕشتانەی ئێمە لە دەریای سوور بێت
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی دوابەدوای پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی چاوەڕوانی وڵامێکی بەبڕشتانە بن.
«حزام ئەسەد» دوابەدوای پەلامارە تازەکانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن باسی وڵامی بەبڕشتانەی یەمەنی کرد بۆسەر دەستدرێژکاران و وتی: با ئەمریکاییەکان چاوەڕوان بن و بزانن لە دەریای سوور چی ڕوودەدات و ئیسرائیل بەم زووانە بۆ ئەو شتەی ئێمە تەیارمان کردووە، ئامادە بێت .
ئەسەد پێداگری کرد، ئەوەی ئەمریکا و ئینگلیس هەوڵی سەربازی خۆیان پەرەپێداوە بۆ گوشار خستنەسەر یەمەن بۆ گۆڕینی هەڵوێستی یەمەنە لەمەڕ پشتیوانی کردن و یارمەتی گەیاندن بە غەززە و لوبنان.
ناوبراو لە درێژە دا وتی: کەڵک وەرگرتنی واشینگتۆن لە بۆمب هاوێژە زەبەڵاهەکانی نیشانەی بێ توانایی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی ئەو وڵاتانەیە کە پێکەسەربازییەکانی تێدان لە ناوچە و هەرچی پەلامارەکانی دوژمن بۆسەر یەمەن بەربڵاوتر بێت هەڵوێستی ئەم وڵاتە بۆ یارمەتی گەیاندن بە غەززە و لوبنان ناگۆڕێ و یەمەن لەسەر پەلامارەکانی بۆسەر ئیسرائیل پێداگری دەکات.