"وەعدەی سادق " حزبۆڵڵای لوبنان وکاتی دەستپێکرانی " قۆناخی دڵهەژێن " بۆ دوژمنی زایۆنیستی
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بەجێبەجێکردنی قۆناخێکی تر لە تەشەنای هەڵمەتەکانی خۆی لەدژی ڕژێمی زایۆنیست، وەعدەیەکی ڕاستەقینەیەکی تری تۆمارکرد
شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان ئەم دواییانە ڕایگەیاند کە حیزبۆڵڵا، ڕژێمی زایۆنیستی بردوەتە ناو "قۆناخی دڵهەژێن"ی نوێ .پەیامنێری ئەلعالەم لەشاری سووری لوبنان ڕاپۆرتی دا: خۆڕاگری ناوچەگەلی نوێ لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی داوەتە بەرپەلامار وئەم دواییانەی بنکەی نیشتەجیی بوونی نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ترۆریستی زایۆنی لە قیساریە لەتلاڤیڤی بە درۆن داوەتەبەر پەلامار وئەمە سەرباری پەلامارەکانی خۆڕاگری لە باکووروباشووری شاری حەیفایە.
وتیشی: لەم قۆناخە نوێیەدا "حیزبۆڵڵا، لەموشەکی نوێ کەڵکی وەرگرت بۆهێرش کردنە سەر بنکە وناوەندە زایۆنیەکان، موشەکەکانی نەسر١،فادی ٢، فادی ٣و ڕەنگە فادی چوار،ئەمانەلەو موشەکانەن کە لەم قۆناخە نوێیەدا لە تەشەنای هەڵمەتەکان لەدژی داگیرکەران دەکاربراوە.هەواڵنێری ئێمە لەدرێژە داوتی: بەرەکانی تێکەڵچوو لەگەڵ سەربازانی داگیرکەریش شایەتی تەشەناپیدانی هەڵمەتی قارەمانەنەی خۆڕاگری لەدژی داگیرکەران بوونە.
خەباتکارانی خۆڕاگری شەوی ڕابردوو فرەترلە چەند جار هەوڵی زایۆنیەکان بۆدزەکردنە ناوناوچەی زەهیرە بەرەو سەرزەویە لوبنانیەکانی ناکارامە هێشتووە وچەندترۆمبیلی زرەیی وتانکی داوەتەبەرپەلاماری مووشەکی. سوپای تیرۆریست دانی نابەوەدا کە شەوی ڕابردو یەکێ لە ئەفسەرەکانی هاوڕێ ژمارێک لە سەربازان کۆژراون .
پەیامنێری ئەلعالەم هەروەها ڕاپۆرتی دا کە سوپای تیرۆریستی داگیرکەر هەوڵی دا هەتا تێپەڕگەی عبارە لە نێوان شارۆچکەی عەدیسە وکەفر کەلا کە دەیلکینێت بە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین ، بۆمب ئاخن کردووە، بەڵام هێزەکانی خۆڕاگری لە کەمین یان دابوونە وزۆرێک لە مینەکانیان بە یەکەی ئەندازیاری سوپای تیرۆرتەقاندووەتەوە کە بەهۆیەوە زۆرێک لە سەربازانی زایۆنی برینداربوونە .