تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 07:36 Asia/Tehran
  • بۆمباران کرانی زاحیەی بەیروت لە ١٣نۆرەدا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەسێ ساعەتی ڕابردوو، ١٣جارزاحیەی باشووریبەیروتیان بۆمبەباران کرد

ڕژێمی زایۆنیستی لە سێ ساعەتی ڕابردوو، ١٣جار هێرشی کردوەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەیروت کە یەکێ لەوهێرشانە ی لەنزیک فڕگەی نێودەوڵەتی بەیروت بووە.

سوپای تیرۆری زایۆنیستی لە دوایین پەلاماری خۆی بۆسەر باشووری بەیروت بینایەکی ئاوەدانی لە ناوچەی "شیاح " داوەتە بەردەسڕێژ.ئەم بینایە بە تەواوەتی داڕماوە وهێزە فریاکەوەکان لەوناوچە ئامادە بوونە.ڕژێمی تیرۆریستی زایۆنی لەکات وساتەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هەروەها دامەزراوەکانی "قەرزحەسەنە" لە زاحیەی باشووری بەیروتیان بۆمبەباران کردووە.

ڕژێمی زایۆنی بینا ونوسینگەکانی پێنج دامەزراوەی ماڵیی کەبەڕای زایۆنیستەکان وابەستە بە حیزبۆڵڵا یە لە باشووری بەیروت ، بەعلبەک، ڕایاک وهرمل داوەتە بەرپەلاماری دڕندانەی خۆیان .

هەتا ئێستاکە ڕاپۆرتێک لە خەساروزیان یا بریندارەکانی ئەم بەزاندنەی  هەرێمی ئاسمانی بەیروت  بڵاو نەکراوەتەوە.  

 

سەرپەیڤ