یونیفێڵ: کردەوەکانی ئیسراییل بنپێکردنی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە
وتەبێژی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان (یونیفێڵ) دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی لوبنانی بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هێنایەئەژمار.
ئاندرێئا تێنێنتی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر لە باشووری لوبنان دەمێننەوە، وتیشی: هێزەکانی یونیفێڵ بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ئەرکی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و جێبەجێ کردنی بڕیارنامەکانیان لە ئەستۆیە. وتەبێژی یونیفێڵ بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تلاڤیڤ سوور و پێداگرە لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزەکانی ئاشتیپارێز لە باشووری لوبنان وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ پێش بە پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هێزە ئاشتیپارێزەکان بگرێ.
هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە یونیفێڵ ناسراون لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان لوبنان و باکووریی فەلەستینی داگیرکراو سەقامگیرن. تاکووئێستا ژمارێکی زۆر لەم هێزانە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بریندار بوونە کە ئەوەش بەرەوڕووی شەرمەزار کرانێکی بەربڵاو لە ئاستی جیهانیدا بۆتەوە.