تشرینی یه‌که‌م 22, 2024 20:37 Asia/Tehran
  • سییەمین ڕۆژی پەلاماری داگیرکەران بۆسەر لوبنان

لەحاڵێکدا کە پەلامارەکانی دڕندانە و هەمە لایەنەی زایۆنیستەکان بۆسەر لوبنان گەیشتووەتە سییەمین ڕۆژی خۆی، وادیارە سوپای ترۆر بەنیازە وەکوو غەززە پەلامارەکانی بۆسەر بەشی تەندوروستی و نەخۆشخانەکان پەرەپێ بدات تالەم ڕێگایەدا گوشارێکی زۆرتر بخاتە سەر خەڵکی سیڤیل.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەرباری وەبەرپەلاماردانی دەورووبەری نەخۆشخانەی حەریری چەند ناوچەی دیکەی زاحیەشیان بوردومان کرد.

وەزارەتی تەندوروستی لوبنان باسی شەهید بوونی چوار کەس و بریندار بوونی بیست و چوار کەسی دیکەی کردووە.

سوپای تیرۆر بە بیانووی ئەمەی لەژێر نەخۆشخانەی ئەلساحلی بەیرووت تونل هەیە وشدارییان داوە کە ئەم نەخۆشخانەیە چۆڵ بکرێت و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە فادی عەلامە بەڕێوەبەری ئەم نەخۆشخانەیە ئیدیعای ڕژێمی تیرۆری بە تەواوی ڕەت کردوەتەوە.

لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی حیزبوڵڵا و چەکدارانی زایۆنیستی لە سنووری لوبنانیش حەوت چەکداری ئەم ڕژێمە بریندار بوونە.

خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنانیش وتوویەتی کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوو سی ویەک ئۆپراسیۆن بەدژی ئامانجگەلێک لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بە دژی سوپای دەستدرێژکاری زایۆنیستی ئەنجام بووە.

میدیاکانی زایۆنیستی باسی چالاک بوونی سیستمی وشداری لە بەشێکی بەربڵاوی ناوچەی حەیفا و عەکا و هەروەها پەلاماری مووشەکی حیزبوڵڵا بۆسەر ناوەندی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیست لە ئەسبەع جەلیلی کردووە کە چوار برینداری لێکەوتوەتەوە.

 هەروەها لە پەلامارێکی تر، خۆراگری ئیسلامیی لوبنان ڕایگەیاند کە خەباتکارانی خۆراگری ئیسلامی بەیانی ئەمرۆ بنکەی گەلیلووت سەربە یەکەی ئیستخباراتی سەربازی 8200 ڕژێمی زایۆنیستی لە دەورووبەری تەل ئەبیبیان بە چەند مووشەک پێکاوە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی تریش دا باسی ئەوەی کردووە کە ناوەندی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستی لە خەلە عەسا لە ڕۆژاوای شارۆچکەی عودیسەی بە مووشەک پێکاوە.

هەروەها حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکی تر ڕایگەیاند کڕیات شمونای داوەتەبەر پەلاماری مووشەکی.

خۆڕاگری لوبنان هەروەها باسی تەقاندنەوەی تانکێکی مرکاوای دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە لە عودیسە.

 

سەرپەیڤ