ئوپڕاسیونی نوێ حزبۆڵڵا بۆ سەر هێزە زایۆنیەکان
حزبۆڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند ناوەندی کۆبوونەوەی هێزە زایونیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی مەرکەبای مووشەکباران کردووە .
حزبوڵڵای لوبنان لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەزە و لوبنان بنکەکانی ڕژیمی زایونیستی و شاروچکە زایونی نشینەکان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراویان کردە ئامانج .لە پەلامارەکانی بە مووشەکی حزبوڵڵا بۆ سەر شاروچکەزایونی نشینەکان 15 سەربازی زایونی بریندار بوون . حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە چەندین پەلاماری بە مووشەکی دژی سەربازانی دوژمنی زایونیی لە ناوچەکانی "خلە وەردە " مارون ئەلڕەس " مەرکەبا کریات شمونە بنکەکانی بەیت هلەلو ئەلمالکیەی ئەنجام داوە.
خوڕاگری ئیسلامی لوبنانیش باسی کردووە لە خستنە خوارەوەی خۆفڕێکی پێشکەوتووی زایونیستی لە جۆری هورموزی 900. لە هەمان حاڵدا ڕژیمی ز ایونیستی یازدە جار ناوچە جوراوجورەکانی بەیروتی کردە ئامانج ئەرتەشی تڕوڕ لەو پەلامارانەدا چەن ناوچە بۆ وێنە دامەزراوە داراییەکانیان بوردمان کرد .
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی چەن بینایان لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی بەیرویتان کردوەتە ئامانج هاوکات وەزیری شەڕی ڕژیمی زایونیستیش باسی کرد لە توند بوونەوەی پەلامارەکانی بۆ سەر گوندی سنووری لوبنان لە گەەڵ فەلەستینی داگیرکراو لە بوردمانی ماڵێک لە ناوچەی بەعلبەک 15 کەس شەهید و بریندار بوون .