تشرینی یه‌که‌م 27, 2024 09:47 Asia/Tehran
  •  دەرکرانی کارمەندانی مایکروسافت بە بۆنەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادمانی شەهیدانی فەلەستینی

 مایکروسافت دوو کارمەندی خۆی کە ڕێوڕەسمێکی یادمانی یان لە نوسینگەی ناوەندی ئەم کۆمپانیایە بۆ فەلەستینیە کۆژراوەکان لە شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، بەڕێوەبردبوو ، دەرکرد

ئەم دووکارمەندە بە هەواڵدەری ئاسوشیتێد پرێس یان وت کە بە پێوەندیەکی تەلەفونی لە پێنج شەممەی ڕابردوو کە چەند ساعەت دوای بەڕێوەچوونی ڕێووڕەسمی یادمان لە ناوەندی مایکروسافت لە ڕێدموند ئەنجاممان درا، دەریان کردین هەردوو کارمەندەکە لەئەندامانی گروپی کارمەندانی بەناو " ئارەزوبۆ ئاپارتاید نە " بوون کە لەگەڵ فرۆشتنی تەکنۆلۆژیای ڕایانشی ئەبری مایکروسافت بەڕژێمی زایۆنیستی ناڕازین. بەڵام ئەم کارمەندانە ڕایانگەیاند کە ڕێووڕەسمی ڕۆژی پێنجشەممە، وەکووڕێووڕەسمانێک بوو کە کارمەندەکانی مایکروسافت بۆپشتیوانی لە کەسانی ئاتاج، بەڕێوەیان دەبرد. مایکروسافت ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: بە خزمەت کردنی بڕێک لە کارمەندەکانی بە پێی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی، کۆتایی داوە ، بەڵام لە دانی وردیات وزانیاری زیاتر خۆی بوارد

 

سەرپەیڤ