کوشتنی شەش سەربازوبرینداربوونی پەنجا کەس لە نزیک پێگەی مووساد لەتلاڤێڤ
لەهەڵمەتێکدا بارهەڵگرێک کەوت بەسەرچەندکەس دا : بەهۆی کەوتنی لۆریەکی بارهەڵگر لەزایۆنیستەکانی ئامادەبوو لە وێستگەی پاس لە باکووری تلاڤێڤ کەلەنزیک پێگەی مووساددابوون ،فرەترلە پەنجا کەس برینداربوون کە حاڵی نێوەیەکیان شپرزە ڕاگەێندراوە
لەهەڵمەتێکدابارهەڵگرێک کەوت بەسەرچەندکەسدا، کەفرەترلە پەنجا زایۆنی ئامادەبوو کە وادیارەهەمووسەربازبوونە لەوێستگەیەکی پاس دا لەتلاڤێڤ برینداربوونە. بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەعێبریەکان هەتا ئێستاکە لەم هەڵمەتە دا شەش سەربازی زایۆنی کوژراون.چەند دەقە لەمەوبەرسەرچاوەیەعێبریەکان لەقەومانی ڕووداوی ئاسایشتی مەترسیدارلە نزیک گلیلوت لەباکووری تلاڤێڤ لەناوەندی فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا.
ئەم سەرچاوانە پیداگریان کرد کە بەشی سانسوری سەربازی سوپا جارێ ئیزنی بڵاوکرانەوەی وردیاتی ڕووداوەکەیان نەداوە. لەدرێژەدا بڕێک لە سەرچاوە عێبری زمانەکان ڕایانگەیاند لۆریەکی بارهەڵگرلە گلیلوت لە نزیک پێگەی مووسادلە تلاڤێڤ دەیان شارۆچکە نشینی زایۆنی کردە ژێرەوەوکەهەتائەم کاتە چل کەس برینداربوونە کە حاڵی برێک لەبرینداران شپرزە ڕاگەێندراوە.میدیا ئیسرائیلیەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئاسایشتی بەرەوشوفیرەی ئەم بارهەڵگرە تەقەیان کرد. میدیا زایۆنیەکان لە درێژەدا دانیان نا بەوەداکە بریندارانی ڕووداوەئاسایشتیەکە ی باکووری تلاڤێڤ هەموویان سەربازن.ڕۆژنامەی عێبری زمانی یەدیعوت ئاحارنوت پیداگرت کە ژمارێک لە برینداران هەروا لەژێر لۆریەکەدان وهیچ گروپێکی فریاکەوتن نەچووە بە هانایانەوە ودۆخەکەیان زۆر شپرزەیە.