پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دەڤەری باشووری بەیروت
لە سی و چوارەمین ڕۆژ لە دەسپێکی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان، ئەرتەشی تڕۆڕ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەڤەری باشووری بەیروتی کردە ئامانج.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندووە: بە هۆی پەلاماری شەوی ڕابردووی داگیرکەران هەتا ئێستا دەیان لوبنانی شەهید و زیاتر لە سەد کەسیش بریندار بوونە.
ناوچە جوراوجورەکان بۆ وێنە شاروچکەکانی قلیلە، حەنیە و مالکیە ئەمڕۆ کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی و توپخانەیی ڕژێمی زایۆنیستی.
لە هەمان حاڵدا، حزبۆڵڵای لوبنانیش لە وڵام بەو جەنایەتگەلە باسی کرد لە پەلاماری خۆفڕەکان بۆسەر کارگەیەکی سەربازیی لە شاری "عەکا".
بە پێی ئامارەکان، لە ماوەی دوو ڕوژی ڕابردوودا لانیکەم 15 چەکداری زایۆنی لە شەڕی لوبناندا کوژراون و نزیکەی 90 کەسیش بریندار بوونە.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەروەها بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیویەک وێڕای وشداری دان بە دانیشتووانی بیست شاروچکەی زایۆنیست نشین، داوای لەوان کردبوو کە خێرا ئەو شوێنە چۆڵ بکەن.
لەو ڤیدیویەدا وترابوو کە ئەو ناوچەگەلە بووەتە شوێنی جێگیربوونی هێزی سەربازی دوژمن.
حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند خەباتکارانی خوڕاگری ئیسلامی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوەندی کۆبوونەوەی چەکدارانی ئیسرائیلی لە ناوچەی ئەلعەمرا لە ڕۆژئاوای ئەلوەزانی بە مووشەک کوتاوە.