شێخ نەعیم قاسم: سەرکەوتن بۆ ئێمەیە
ئەمینداری گشتیی تازەی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە دەبێ فیداکاری و ئەمەگداریی زۆرمان بێ، بەڵام لەوەش دڵنیاین کە سەرکەوتن بەدەست دێنین.
شێخ نەعیم قاسم لە یەکەم وتاردانی وەک ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، ئاماژەی کردە شەهادەتی "سەیید هاشم سەفیەدین"ی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵا و وتی: شەهید سەفیەدین، گرینگیی بە موقاوەمە دەدا و هەوڵی ئەوەی بوو پێداویستییەکانی بەرەی خۆڕاگریی دابین بکاو یەکێ لەو کەسانە بوو کە شەهید سەیید "حەسەن نەسروڵڵا"، پشتی پێ دەبەست. ناوبراو هەروەها "یەحیا سنوار"ی بە "سەمبولی پاڵەوانیی و خۆڕاگریی بۆ فەلەستین و گشت ئازادەکانی جیهان" وەسف کرد کە هەتا دواهەناسەی دژ بە دوژمنی زایۆنی بوێرانەو بەئیمانەوە شەڕی کرد.
شێخ نەعیم قاسم لە درێژەی وتاردانەکەیدا وێڕای ئاماژە بە کەسایەتی شەهید حەسەن نەسروڵڵا، وتی: ناوبراو لەماوەی ٣٢ ساڵ چالاکیی لە بەرەی خۆڕاگرییدا، ئیمان، وەلایەت و خۆڕاگریی خستەنێو دڵی گەنجان، ژنان و بەساڵاچووان و منداڵان و ئاڵاهەڵگری خۆڕاگریی و سەرکەوتن بووەو دەبێ. ئەمینداری گشتیی تازەی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها وتی: لەسەرمانە فیداکاریی زۆر ئەنجام بدەین، بەڵام دڵنیاشین کە سەرکەوتوو دەبین.