وەزیری دەرەوەی عومان : ئێمە بزوتنەوەکانی خۆڕاگریمان هەیە نە هۆکارە بیانیەکان
وەزیری دەرەوەی عومان لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وهاوپەیمانانی ڕژێمی ئیسرائیل داوای کرد ، ئەم ڕژێمە بۆ ڕاگرتنی پەلاماروجەنایەتەکانی بخەنە ژێر گۆشارەوە؛ چۆنکە ئەم کاروکردەوداگیرکاریانەی زایۆنیەکان بووەتە هۆی پێکهاتن ودامەزرانی بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دا
بەدرئەبوسەعیدی" وەزیری دەرەوەی عومان بە پیداگری لەسەر بەرپرسایەتی ڕۆژئاوا لە هەمبەرڕاگیرانی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل جەختی کرد کە ڕژێمی داگیرکەرخۆی بووەتە هۆی دامەزران وپێکهاتنی بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەدا.
ناوبراوبەڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕاگرتنی ڕژێمی ئیسرائیل ئەرکی ڕۆژئاوایە ، لەوڵاتانی ڕۆژئاوایی بانگهێشتی کردکە لەبەرامبەرپەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بوەستن وهەڵوێستی بەبڕانە ومسۆگەرانە بگرن. ناوبراو هەروەها لەسەر پێویستی دەکارهێنانی ڕەوشی ئاشتیخوازانە لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆداسەپانی زەخت وگۆشارلەسەرئەم ڕژێمە پیداگری کرد.
لەکۆتایش دا ڕایگەیاند وڵاتانێکی زۆر لە هەوڵ دان کەڕێبەرانی ڕژێمی داگیرکەر ڕازی بکەن کە کۆتایی بدات بە قەڵاچووکردنەکانی، پیداگریشی کرد: پرس ومەسەلەی ئاگربڕوگەڕانەوە بۆڕەوشە ئاشتیخوازانەکان کارێکی زۆر گرینگە بەڵام هەتا ئێستاکە هیچ کاروکردەیەک لە لایەن هاوپەیمانانی ڕژێم ئەنجام نەدراوە.