دۆخی نالەباری ژنە یەخسیرە فەلەستینیەکان لە بەندیخانەی "دامون"ی ڕژێمی زایۆنی
بەپێی ڕاپۆرتێک کە یانەی یەخسیرانی فەلەستین ی بڵاوی کردەوە، دۆخی ژنە یەخسیرەکان لە بەندیخانەی " دامون"ی ڕژێمی زایۆنی زۆر نالەبارە
یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە دۆخی ژنانی فەلەستینی یەخسیرلە بەندیخانەی زایۆنی دامون زۆر نالەبارە، زایۆنیەکان لیباسی بڵیند وحیجاب ودەمامک یان لە ژنانی فەلەستینی ساندووە وبەجێگای لیباسی وەرزشی بەبێ هیچ حیجاب وداپوشانێکی داوە پێیان . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ژنان ، لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی هەموو ڕۆژ بە شێوەی زۆرناخۆش وتوندوتیژانە دەپشکیندرێن وزیندان بانەکان ژنە لەبەندکراوەکان دەپشکنن. زایۆنیەکان تەنانەت کەلووپەلی سادەی ژنە یەخسیرەکان لەوان بەتڵی پلاستیکی کە بەجێگای کاسەی ئاوکەڵکی لیی وەردەگرن، دەێبەن، لە زیندانی دامون، تەنانەت یەک دەرزی وبەنێک نادوزرێتەوەو ژنە بەندیەکان ئیمکانی دورێنی جل وبەرگی دڕاوی خۆیانیان نیە. یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕاپۆرتی دا کە زایۆنیەکان نەعلی ژنە یەخسیرەکانیان لییان ساندووە وئەوان لەکاتی چوون بۆ دەرمانخانە ویان سەردانیکردن لە بریکارەکانیان ، بەبێ نەعل دەچن. ژنانی یەخسیری بەندیخانەی دامون لە نەبوونی کەلوپەلی تەندروستی لە ڕەنج وئازاردان ولەگەڵ دابەزینی پلەی هەوا، لەگەڵ کەمبوونی بەتانی وکەلوپەلی گەرمکەرەوە ڕووبەڕوون . ئەم یانەیە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان وکۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوورداوای کرد هەتا بە سەرنج دان بە بەرزبوونەوە وپەرەسەندنی جەنایەتەکان لە دژی یەخسیرانی ژن وپیاوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی، بۆ ڕاگرتنی ئەم جەنایەتانە، زەخت بخاتە سەر ڕژێمی زایۆنی ودەوری ڕاستەقینەی خۆی بگیڕێت. ژماری یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە گشتیی هەشت هەزار کەسە.