ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنوت هەواڵی دا لە هەوڵی سوپا بۆ گۆڕانی بناغەیی لە کەرتی غەززە
ڕۆژنامەی زایۆنیستی " یدیعوت ئاحارنوت" لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی: سوپا بۆ ئەنجام دانی گۆڕانی بناغەیی وقوڵ لە کەرتی غەززە هەوڵ ئەدات
ئەم ڕۆژنامە زایۆنیە وتی: سوپا بە دامەزرانی سێ مێحوەری تازە بە نیازی دابەشکردنی کەرتی غەززە وئەنجام دانی گۆڕانی بناغەیی لەم ناوچەیەیە .ئەم میدیا زایۆنیە لە درێژە دانووسیی: سوپا بە دامەزرانی ژێرخانە پاوجیکان لە کەرتی غەززە بەنیازە حوزۆری سەربازی خۆی لەم ناوچە هەمیشەیی بکات.
هەرئێستاکە مێحوەری نتساریم بە پێی ژێرخانەکانی سەربازی پاوەجیی وگرتووخانە وبنکەکانی فەرماندەیی بووە بە ناوەندێکی گەورەی سەربازی ئیسرائیلی. ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعوت ئاحارنوت هەروەها نووسیی: سوپابێجگە لە مێحوەری نتساریم، مێحوەرێکی تازەی بۆ جیاکردنەوەی باکووری کەرتی غەززە لە باقی ناوچە دامەزراوەکان وبۆدامەزرانی مێحوەرێک لەباشووری کەرتی غەززەیش گەڵاڵە ڕێژی کردووە.