نوێنەری فەلەستین: ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەرامبەر سیاسەتی پاکتاوکردنی ڕەگەزی ڕژێمی زایۆنی بووەستێت
نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، لەم ڕێکخراوەیە داوای کرد لە بەرامبەر سیاسەتی ڕژێمی زایۆنی لە کەڵکوەرگرتن لە قات وقڕی وەکوو شێوازێکی جەنگی بۆ مەبەست وئامانجی پاکتاوکردنی ڕەگەزی بوەستێت
"ڕیازمەنسور" نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وتاردانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشت بە داواکردن لەم ئەنجومەنی بۆ کاروکردەیەک لە بارەی قات وقڕی لە غەززە وتی: وەرن تێفکرین . ئیسرائیل قات وقڕی وەکوو شێوازێکی جەنگی بۆ مەبەست وئامانجی پاکتاوکردنی ڕەگەزی وبەرەوپێشبردنی مەبەست وئامانجە پاوانخوازانەکانی دەکاردینێت.
وتیشی: هەربابەتێک کە ئێمە هۆشداریمان لەبارەیەوە دا، هەرئەوشتەی کە ئیسرائیل ڕەتیکردەوە، لە بەرامبەر چاوی ئێمە ڕوو دەدات. ئێمە لە دوایین قۆناخی گەڵاڵەیەکی هەماهەنگ بۆ چوڵ کردنی ناوچە بەربڵاوەکانی غەززە لە حەشیمەتی فەلەستینین . مەنسورهەروەها گەڵاڵەی ڕژێمی زایۆنی بۆپەیوەست بوون بە ڕۆخی خۆرئاوایی داگیرکراوی شەرمەزارکرد ووتی:
خەڵکی فەلەستین جارێکی تر لەگەڵ مردن ، ساندنەوەی خاوەنداریەتی وئاوارەبوون ڕووبە ڕوون ، بەڵام هەمدیسان دوپاتدەکەێنەوە، ئێمە بێسەروشوێن نابین . ئێمە وەکوو داری زەیتون لە سەرزەوینی خۆمان ڕیشە وبناغەمان داچەقاندووە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە سەبارەت بە دابەزینی بەرچاوی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ کەرتی غەززە بەتایبەت دۆخی کارەساتباری باکوورهۆشداری دا.