تشرینی دووه‌م 13, 2024 12:06 Asia/Tehran
  • دانپیدانانی ڕژێمی زایۆنی بە ناکارامەبوونی لە دەسڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی لە پەلاماربۆسەرلوبنان

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوشتەی کە سەرکەوتنی بەرچاولە لوبنان زانی ، دانی نابەوەداکە هێشتا دەستی ڕانەگەیشتووە بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لەم وڵاتە یانی لەناوبردنی هەڕەشەی حیزبۆڵلا

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بە پێی سەرکەوتنە بەرچاوەکان وتووێژودانوستان بۆ ئاگربڕ، هێشتا دەستی ڕانەگەیشتووە بە مەبەست وئامانجە سەرەکیەکانی خۆی لە شەڕلەگەڵ حیزبۆڵڵای لوبنان . " ناداواشوشانی" وتەبێژی هێزەسەربازیەکانی ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ نیوزویک بانگەشەی کرد:

ئێمە لە ئاستی تاکتیکی، هەڵمەتی باشمان لە باشووری لوبنان ئەنجام داووتوانیمان ژێرخانەکانیان بدۆزێنەوە ولەناویان بەرین وزۆرێک لە هەڕەشەکانیش لە ناو بەرین . وتیشی: بەڵام ئێمە دەبێ ئەم مژارەمان لە بیردابێت کەئەوان هەموو داڕشتەکانی بەردەم یان لە ماوەی دەساڵ دروست کردووە.

ئەمە هەڵمەتێکی زۆر گەورەیەوشتێکە کە ئێمە جێبەجێ دەکەین ، ودەبینن کە هێشتا هەڕەشە هەرلەئارادایە وهەتا کاتێک کە کەسانی ناسەربازی باکووری ئیسرائیل نەتوانن بگەڕنەوە بۆ ماڵەکانیان ، ئێمە دەبێ درێژە بدەین بە پەلامارلەدژی حیزبۆڵڵا وئەوان لە سنوورەکان دووربخەینەوە وتواناییەکانیان کەم بکەینەوە.

شوشانی پاشان تیرۆری سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ڕێبەری حیزبۆڵڵا وفەرماندە پلە بەرزەکانی ئەم گروپە سەربازیە ی بە هەنگاوێکی گرێنگ زانی وبانگەشەی کرد کە ئەم کارە لە دابەزاندنی توانایی گروپی سەربازی شیعە دەوروڕۆڵی کاریگەری بووە. ناوبراو هەروەها وتی کە هەڕەشەی حیزبۆڵڵا لە ماوەی دوو یاچەند ڕۆژ تەواو نابێت. شوشانی لە وتووێژ لەگەڵ نیوزویک ، دیاری کرانی مەبەست وئامانجە نوێکان بۆ پەلاماری سەربازی ئیسرائیل لە لوبنانی ڕەت کردەوە ووتی: " ئێمە نەمەبەستێکمان زیاد کردووە نە کەم .

 

 

 

سەرپەیڤ