پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر ماڵی فەلەستینییەکان لە نابلۆس
شارۆچکەنشینانی زایۆنی پەلاماری ماڵ و ئۆتۆمبیلی فەلەستینییەکانیان دا لە شارۆچکەی "بەیت فوریک" لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلۆس هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن.
شارۆچکەنشینانی زایۆنی ئەمڕۆ شەممە پەلاماری ماڵی فەلەستینییەکانیان دا لە شارۆچکەی بەیت فوریک کە لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس هەڵکەوتووە، ئەوان هەروەها دەستیان دایە ئاوربەردانە ئۆتۆمبیلەکانیان. بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان، ژمارێک لە شارۆچکەنشینانی زایۆنی ئاوریان بەردایە ماڵی فەلەستینییەکانی ناوچەی «الضباط» شارۆچکەی "بەیت فووریک" و سێ ترۆمبیلیان ئاور تێبەردا.
ژێدەرەکان هەروەها باسی بریندار بوونی فەلەستینییەکیان کردووە بە هۆی شەڕ و بەربەرەکانێی نێوان فەلەستینییەکان و شارۆچکەنشینانی زایۆنی. بنکەی هەواڵیی "فەلەستین پۆست"_یش ڕایگەیاند؛ شارۆچکەنشینانی زایۆنی پەلاماری شوانەکانی ناوچەی «خربة سمرة»ـیان داوە لە باکووری دۆڵی ئۆردۆن و ماڵ و داراییەکانیان تیابردووە.