تشرینی دووه‌م 17, 2024 07:35 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی بەربڵاو لەدژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئاڵمانیا

ژمارێک لە لاگران وپشتیوانانی فەلەستین لە ئاڵمانیا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ولوبنان خۆپیشاندانیان سازدا وپۆلیسی برلین ژمارێک لە خۆپیشاندەرەکانی قۆڵبەست کرد

زیاترلە یەک هەزارکەس ڕۆژی شەممە لە پێتەختی ئاڵمانیا لەم خۆپیشاندانە دا بەشداریان کرد وخوازیاری " ڕاگیرانی بەرەکوژی لە غەززە بوون .ناڕازیان ئاڵاکانی فەلەستینیان لە دەس دابوو ولافیتەگەلێکیان هەڵدەگرت کەلەسەریان نووسرابوو:

"ئەمە خەباتێکی دژە کۆلۆنیاییە بۆ گەیشتن بە ئازادی"،دەس لە سەری غەززە ولوبنان هەڵگرن" و" ئەمڕۆ کەس ناتوانێ بڵیی کە ئاگادارنەبوون .هەروەها گروپێک لە لاگران وپشتیوانانی ڕژێمی زایۆنی یش لە کۆبوونەوەیەک بەشداریان کرد وهەوڵیان دا هەتا کاروکردەی هاندەرانە وورۆژێنەرانە  لە دژی ناڕازیانی لاگری فەلەستین ئەنجام بدەن بەڵام پۆلیسی ئاڵمانیا پێشگیری کردلە تێكەڵچوونیان

 

سەرپەیڤ