سەرلەشکەری زایۆنی سحاق بریک: سوپا توانایی پێشڕەوی کردن لە ناوخاکی لوبنانی نیە
سحاق بریک سەرلەشکەری یەدەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە قاوی دا:سوپا لەدۆخی بڕست بڕان دان وهێزەکانی ئێمە توانایی پێشڕەوی زۆرتریان بەرەولوبنان نیە
سەرلەشکەری یەدەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی وتی: هێزەکانی ئێمە هەتا قوڵایی سێ کیلومێتری باشووری لوبنان هاتوون وسەربازەکان لە خزمەتکردنی سەربازی خۆلائەدەن . وتیشی: ڕۆژانە سەدان مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ئێمە دەهاوێژرێت وئەم شەڕە دەبێتە هۆی کاول کاری.بریک دانی نابەوەداکە : ئێمە حزبۆڵڵامان دایە بەردەسڕێژی توند بەڵام هێشتا لەگەڵ لەناوبرانی تۆکمەوتەواوی مەودامان زۆرە. ئەم ژنراڵە خانەنشینەی ڕژێمی زایۆنی لە بارەی شکستی ئەم ڕژێمە لە بەرامبەر گروپە خۆڕاگرەفەلەستینیەکانیش وتی:
سوپا هێشتا حەماسی شکست نەداوە. ناوبراو هەروەها تەشەری دا لە " یسرائیل کاتس " وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشوو ووەزیری جەنگی ئێستاکەی ڕژێمی زایۆنی ووتی: وەزیرێکی شەڕی تازەی نەشیاووبێ ئەزمون دانراوەونتانیاهۆلەڕاستیدا بۆخۆی وەزیری شەڕە. ناوبراو ٩ی خەزەڵوەر دانی دانابوو بەوەدا کە ئەم ڕژێمە لەگەڵ سەرکەوتن لە شەڕمەودای زۆرە وخەباتکارانی حەماس هەروا لە تونیلەکان دان وبۆ دووساڵی تریش کەرەسە وئامێر وتفاقیان ئامادە کردووە.
"بریک" وتیشی کە سوپا لە بارەی تونیلەکانی حەماس لە غەززە درۆ دەبێژێت وزۆربەی ئەم تونیلانە هیچیان لیی نەهاتووە لە دەستی حەماس دان . وتیشی: سوپا بۆ کۆنترۆڵی غەززە هەتا ماوەیەکی دوورودرێژ لەگەڵ کێشە وسەخڵەتی زۆر ڕووبەڕوویە چونکە دەسەڵاتی ڕوولە دابەزین وکەمبوونە. ژنراڵ بریک جەختی کرد کە سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپا شکستی هێناوە وناکارامەیە ومتمانەی فەرماندە پلە بەرزەکانی سوپا بە ناوبراو لە دەس چووە ودەبێ وازلە کارەکەی بینێت.