ئاگربەس لە لوبنان بە فەرمی دەسپێکرا
ژێدەرەهەواڵیەکان لە جێبەجێ کرانی فەرمی ئاگربڕلە لوبنان لە کاتژمێر ٥:٣٠ی بەیانی بەکاتی تاران وچواری بەیانی بە کاتی بەیروت هەواڵیان دا
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێککەوتنی ئاگربڕلەنێوان ئیسرائیل ولوبنان لەم کاژێر٤:..ی بەیانی بە کاتی بەیروت جێبەجێ کراوە.دانیل هاگاری وتەبێژی سوپای ڕژێمی تیرۆرڕایگەیاند کە لەگەڵ جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، هەروا سوپای ئیسرائیل لە ناوەندەکانیان لە باشووری لوبنان سەقامگیرن .
کەناڵی ڕادوێ وتەلەفیزیۆنی ئیسرائیلیش ڕاپۆرتیان دا کە سوپای ئەم ڕژێمە لە دانیشتووانی باشووری لوبنان داوای کردووە کە بەرەوگۆندە چوڵکراوەکان حەرەکەت نەکەن . ئەم میدیا زایۆنیە ئیدعای کرد کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بەدانیشتوانی باشووری لوبنان کاتی ئەمن بۆ گەڕانەوە بەرەو ماڵەکانیان ڕادەگەینێت.
چەند کاژێر لەمەوبەربوو کە ماڵپەڕی هەواڵی لوبنانی ئەلنەشرە ڕایگەیاند کە هۆکشتاین نامەیەکی نووسراوەی هەناردووە بۆ لوبنان وتەئیدی کردووە کە دەسپێکرانی ئاگربڕ کاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆ ڕادەگەیندرێت. ئاموس هۆکشتاین نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆلوبنان چەند ساعەت لەمەوپیش وتی: دەبێ پیداگرم کە ئاگربڕی لوبنان وئیسرائیل هەمیشەییە وکۆتایی ئەدات بە کاروکردەی دۆژمنکارانە .
لەلایەکی تر جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئەمریکایش پاشنێوەڕووی سێشەممە لەناوکۆڕی پەیامنێران دا، ڕێککەوتن بۆ کۆتاییدان بە تێکەڵچوونی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای پشت ڕاست کردەوەووتی: ئەمڕۆ من هەواڵێکی باشم لەڕۆژهەڵاتی ناڤین دا پێیە. من لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان وئیسرائیل قسەم کردوخۆشحاڵم کە ڕابگەینم: ئەوان پیشنیاری ئەمریکایان بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوونی ماڵوێرانکەری نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵا قەبوڵ کرد.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە ئەم ڕێککەوتنە بۆ ڕاگرتنی هەمیشەیی تێکەڵچوونەکان گەڵاڵە ڕێژی کراوە ولە بەیانی چوارشەممە بە کاتی خۆجیی جێبەجێ دەکرێت. باێدن وتی بە پێی ڕێککەوتنێک کە ئەمڕۆ دەس کەوتووە کە کاتژمێر چواری بەیانی بە کاتی خۆجیی ، تێکەڵچوون لە سەرانسەری سنووری لوبنان وئیسرائیل کۆتایی پێ دێت. وتیشی: لە٦٠ ڕۆژی داهاتوو سوپای ئیسرائیل هیدی هیدی پاشەکشەئەکەن، کەسانی ناسەربازی ئیسرائیلی دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان وسوپای لوبنان هەمدیسان کۆنترۆڵی ناوچەکانیان دەگرنە دەستی خۆیان .