تشرینی دووه‌م 28, 2024 19:58 Asia/Tehran
  • بنپێکردنی ڕێککەوتنامەی ئاگربڕلە لایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە

میدیا لوبنانیەکان باسی بنپێکردنی ڕێککەوتنامەی ئاگربڕیان کرد لە لایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە

 هەواڵدەریی نیشتیمانی لوبنان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: شارۆچکەکانی "عەیتا ئەلشەعب" و "بێنت جبەیل" لە باشووری لوبنان شەوی ڕابردوو  کەوتنە بەر دوو پەلاماری تۆپخانەیی ڕژێمی زایونیسیتی  .

ئەو سەرچاوە هەواڵییە وتی : داگیرکەرانی زایۆنی  ئەمڕۆ پێنجشەمە ش  بە گوللەە هاوەن   پەلاماریان کردە سەر  نزیکیی عەیتا شەعبا و  دوو شارۆچکەی مارون ئەلرەس و عەتیرون  لە باشووری لوبنان  . کاناڵی  تەلەفزیۆنی "ئەلجەزیرە" هەروەها ئاماژەی کردە پەلاماری ئەرتەشی ترور بۆ سەر دانیشتوانی شارۆچکەی "مێرکابە" لە باشووری لوبنان کرد.    بەهۆی  پلاماری  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک  لەم شارۆچکەیە سێ کەس بریندار بوون، هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە "حوسێن ئەلحاج حەسەن"، نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی  لوبنان شەوی چوارشەممە بە ئاماژە  بە پابەندنەبوونی زایۆنیستەکان بە ئاگربەست، وتی: دوژمنی زایۆنیستی  لە چەند خاڵدا ڕێککەوتنی ئاگربەستی  پێشێل کردووە و ئەو کەسانەیان کە دەگەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان ترساندووە . سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ٢٣ی ڕەزبەرەوە  2024 وە   پەلامارگەلی  بەرفراوانی بۆ  سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشووری لوبنان دەستپێکرد ،  و حیزبوڵای لوبنانیش  وەڵامی داوەتەوە و بۆ .ڵام دانەوە  بە  تاوانەکانی زایۆنیستەکان، چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە پێگەکانی ئەم ڕژێمەی خستە بەرنامەی کار و بە هەڵدانی سەدان موشەک، پێگەکانی سوپای زایۆنیستی بە مووشەک بۆردومان کرد، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەری 2024  کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە ، ئاگربەست لە بەرەی لوبنان ڕووبەڕووی ڕەخنەی بەربڵاوی  کۆمەڵگا کانی سیاسی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی بووەتەوە و ڕێکەوتنێکی لەو شێوەیەیان بە شکست و شکستی ئەم ڕژێمە وەسف کردووە.

سەرپەیڤ