بنپێکردنی هەمدیسانی ئاگربڕلەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە
سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ شەممە لە بنپێکردنی هەمدیسانی ڕێککەوتنی ئاگربڕلەگەڵ لوبنان لەلایەن ڕژێمی زایۆنی وپەلاماربۆسەر ترۆمبیلێک لە باشووری ئەم وڵاتە هەواڵیان دا
سوپای ڕژێمی تیرۆربە پەلاماری ئاسمانی ترۆمبیلێکی لە شارۆچکەی " مەجدەل زون " لە باشووری لوبنانی درایە بەردەسڕێژ. وەزاڕەتی تەندروستی لوبنانیش ڕایگەیاند کە پەلامار بۆ سەرئەم ترۆمبیلە بووەهۆی برینداربوونی سێ کەس.
هاوکات میدیا لوبنانیەکان ڕاپۆرتیان دا کە تانکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی چوونە ناو ناوچەگەلێک لە " عیترون " لە باشووری لوبنان وبە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ هەوڵیان دا هەتا بڕونە ناو ناوچەیەک کە بەر لە ڕاگیرانی تێکەڵچوونەکان نەیانتوانیبوو بڕۆنە ناو ئەو ناوچەیە.
هەواڵەکان باس لەوە ئەکەن کە دوای پیشڕەوی هێزەکانی سوپای تیرۆری زایۆنی بەرەو گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عیترون ، زایۆنیەکان بنەماڵەیەکیان لە ناو ماڵەکەیان گەمارۆ دا. ڕۆژنامەی ئەلئەباریش نووسی: سەربازانی ڕژێمی زایۆنی دوای دزە کردنە ناوناوەندی شارۆچکەی عیترون ، شارومەندێکیان لە ناوترۆمبیلەکەی دا لە ناوچەی" مەرج ئەلعەبد "گەمارو دا وناچاریان کرد هەتا لەو ناوچە دوورکەوێتەوە.